ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، "باندێکی دزیکردن کەپێکھاتبون لە( ٤ ) کەس ،  ماوەی ساڵێکە خەریکی دزیکردنن، ( ٢ ) کەس لەتۆمەتبارەکان بەناوەکانی (م ، ج ، م ) و ( ڕ ، ج ، م ) کەدانیشتوی چەمچەماڵ ناحیەی شۆڕشن لەلایەن ھێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکران."

لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشی سلێمانیدا ھاتووە، تۆمەتبارەکان کوردن و دانیان بەوەدا ناوە کە لەسنوری ناحیەی پیرەمەگرون محاویلەیەکی کارەبا کە کارەبا دەگەیەنێتە باخی ھاوڵاتیان، لێکردۆتەوە و پاشان پارچە پارچەیان کردوە و دزیویانە.

دزەکان ئاماژەیان بەوەشداوە لەسنوری قەزای چەمچەماڵ، ناحیەی تەکیەی جەباری و بانی مەقان چەندین دزی جۆراوجۆریان کردوە.

تۆمەتبارەکان بەبڕیاری بەڕێز دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە دەستگیرکراون و بەپێی ماددەی (٤٤٤) لەیاسای سزادان ڕاگیراون.