ھەڵمەتێک بۆ چاندنی ملیۆنێک نەمام لە ھەرێم رادەگەیەندرێت
کوردسات نیوز
١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
رزگار حەمەد بەڕێوەبەری گشتیی باخداری و دارستان و پاوان بە وەکالەت، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، بە ئامانجی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی و گۆڕانی کەشوھەوا کە تەواوی جیھانی گرتووەتەوە، لە رۆژی سێشەممەوە ھەڵمەتێکی سەرتاسەری بۆ چاندنی نەمام لە ھەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەستپێدەکەن و یەک ملیۆن نەمان بەسەر جوتیاران دابەش دەکەن.
رزگار حەمەد سوپاسی ھەوڵەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد، کە لە ماوەی رابردوودا ھەڵمەتێکی بۆ چاندنی یەک ملیۆن نەمام راگەیاند.