دەزگای چاپ و پەخشی شلێر لە رۆژئاوای کوردستان لە راگەیەراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، ھێزەکانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان لە دەروازەی سنووریی سێماڵکا ڕێگرییان لە ستافی دەزگاکەیان کردووە، بەشداری لە چوارەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب بکەن.


راشیگەیاندوە، ھەزار و ٢٠٠ کتێبیان ئامادەکرووە، بۆ ئەوەی لە پێشانگای نێدەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب بەشداری بکەن، کتێبەکانیش لە ٣٥ ناونیشان پێکھاتووە، کە خۆیان لە چیرۆک و ڕۆمان و لێکۆڵینەوە و دیوانە شیعر و چەندین ناونیشانی تر دەبیننەوە.