میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، ھێزەکانی سوپای تورکیا بە چەند گوللە تۆپێک خاڵێکی سەربازی سوپای سوریایان لە گوندی قەرەمۆغی سەر بە کۆبانێ کردووەتە ئامانج، بەڵام تا ئێستا زیانە گیانییەکانی تۆپبارانەکە ئاشکرا نەکراوە.

کۆبانێ شارێکی کوردنشینە لە ڕۆژئاوای کوردستان لەسەر سنوری سوریا-تورکیا، دانیشتووانی کۆبانێ و گوندەکانی سەرجەمیان کوردن و کەمینەیەکی عەرەبیش ھەن، دوای رووداوەکانی سوریا کۆبانێ لە ١٩ تەمووزی ٢٠١٢وە کەوتە دەست ھێزە کوردییەکان و یەکێکە لە سێ کانتۆنەکەی ئیدارەی خۆسەر کە لەلایەن پەیەدەوە راگەیەنراوە. لە ئێستادا لە ناوچە سنورییەکانی، ھێزی سوریای لێیە و تورکیا ناو بە ناو گوندەکانی کۆبانێ بۆردومان و تۆپباران دەکات.