دەقی پرسەنامەکە: 

بۆ کۆچی دوایی عەبدولقادر محەمەد ناسراو بە (قادر باجلوری) تێکۆشەری دێرینی یەکێتی ، پرسە و ھاوخەمی خۆمان رادەگەیەنین و ھاوبەشی خەمی بنەماڵە سەربەرزەکەیانین کە نموونەی خەبات و قوربانیدانن لەپێناو کوردستاندا.

ھەڤاڵ قادر باجلوری تێکۆشەرێکی بە ھەڵوێست، یەکێتییەکی سەرڕاست و کەسایەتییەکی دیاری دەڤەری بادینان بوو کە ھەرگیز لە رێگا راستەکەی خەبات لاینەدا و بەردەوام لە پرسە گرنگەکاندا ئامادەییەکی بەرچاوی ھەبوو. 

لەخوای گەورە داواکارین رۆ‌حی کاک قادر شاد بکات و سەبووری و ئارامی بەھەموولایەک ببەخشێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان