لە ماوەی سێ رۆژدا ١٢ کەس لە جوانڕۆ دەستگیرکراون و چارەنووسیان نادیارە
ئاکار
٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو بڵاویکردەوە، لە درێژەی ھەڵمەتی ڕەشبگیری ھاوڵاتییانی خەڵکی جوانڕۆ، ئێوارەی دوێنێ چوار کەسی تر لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون و چارەنووسیان نادیارە.
بەپێی ئاماری رێکخراوی ھەنگاو، لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە تەنھا لە رۆژھەڵاتی کوردستانی ١٢٧ ھاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و ٦٥ ھەزار ھاووڵاتیش دەستگیرکراون.