ئەمڕۆ تەرمی سێ ھاووڵاتییە کوردەکەی پاریس دەگەڕێندرێنەوە بۆ باکوری کوردستان
کوردسات نیوز
٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
بە پێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، سەعات ٢:٠٠ دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە کاتی ھەولێر لە بەردەم ناوەندی کەلتوری ئەحمەد کایا لە شاری پاریس، رێورەسمی یادکردنەوەی (ئەڤین گۆیی و میر پەروەر و عەبدولڕەحمان کزل) ئەو سێ کوردەی لەلایەن ھاووڵاتییەکی فەڕەنسی رەگەزپەرستەوە کوژران بەڕێوەدەچێت.
ھەروەھا دوای بەڕێوەچوونی رێورەسمەکە، ھاوڕێ و کەسوکاریان لە فەڕەنسا بۆ دوایینجار ماڵئاواییان لێ دەکەن و دواتر تەرمەکان بەرەو باکوری کوردستان بەرێدەکرێن و لە زێدی خۆیان بەخاکدەسپێردرێن.