"پەروین بوڵدان"ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان"ھەدەپە"لە کۆبونەوەی فراکسیۆنەکەیان لە پەرلەمانی تورکیا سەبارەت بە کۆمەڵکوژییەکەی ناوەندی رۆشنبیری ئەحمەد کایا لە پاریس رایگەیاند، دەسەڵاتی تورکیا لە ھەموو شوێنێک دوژمنایەتی کورد دەکات، دەیانەوێت لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا درێژە بە دوژمنایەتی خۆیان بدەن، بۆ ئەوەی کورد لە ھیچ شوێنێکی جیھان ئیرادەی نەبێت.

وتیشی، لە ھەر جێگەیەکی جیھان بێت کورد ملکەچ نابێت و ناتوانن ئیرادەی کورد لەناوببەن، ئیرادە و یەکگرتوویی کورد لە پاریس و ئەنقەرە و ئیستەنبوڵ و ئامەد و ڕۆژائا وەک یەکە، دەبێت ئەو کۆمەڵکوژییە بە ھەموو لایەنەکانیەوە روون بکرێتەوە و ھەموو پەیوەندییە شاراوەکانی ئاشکرا بکرێن.

سەبارەت بە ساڵی ٢٠٢٣ ش رایگەیاند، ئێستا دەست پێدەکەن و ساڵی ٢٠٢٣ دەکەن بە ساڵی دیموکراسی و ساڵی ئازادی و ئاشتی، ساڵی تێکۆشان، ساڵی ٢٠٢٣ دەبێتە ساڵی گەلان و ژنان و گەنجان، ھەروەھا ئەمساڵ دەبێتە ساڵی کورد و ھەدەپە.