لە دھۆک نرخی کارەبای مۆلیدە بەراورد بە پارێزگاکانی دیکەی ھەرێم گرانترینە
ئاکار
٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
بەپێی نرخی گازوایل، نرخی یەک ئەمپێر کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی رابردوو لە ھەولێر لەنێوان ١٣ ھەزار دینار بۆ ١٥ ھەزار و ٥٠٠ دینارە و لە سلێمانی ١٣ ھەزار و ٥٠٠ بۆ ١٦ ھەزار و ٥٠٠ دینار.
ھەروەھا لە ھەڵەبجە، نرخی یەک ئەمپێر لەنێوان ١٦ ھەزار دینار بۆ ١٧ ھەزار و ٧٥٠ دینارە، لە دھۆکیش ١٩ ھەزار و ٥٠٠ دینارە.
بەپێی ئەو نرخانەی لیژنە تایبەتمەندەکانی کارەبای مۆلیدە رایانگەیاندووە، زۆرترین نرخی کارەبای مۆلیدە لە دھۆک بووە.