یەکەی نیشتەجێبوون بۆ منداڵانی بێسەرپەرشت و ژنانی ماڵەکانی داڵدەدان دابیندەکرێت
رێبوار
٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ھەرێم بڵاویکردەوە، حکومەتی ھەرێم رەزامەندی پیشانداوە ژمارەیەک لەو ٢٠ ھەزار یەکە نیشتەجێبوونەی بۆ ھەژاران و کەمدەرامەتان دروستدەکرێن بێبەرامبەر بدرێن بە وەزارەتەکەیان تاکو بدرێن بەو منداڵە بێسەرپەرشتانەی لە دوای تەمەنی ١٨ ساڵ لە خانەکانی منداڵانی بێسەرپەرشت نامێنن و کاتێک تەمەنیان بوو بە ٢٤ ساڵ و ژیانیان مسۆگەربوو لێیان وەربگرنەوە.
ھەروەھا ژنانی ناو ماڵەکانی داڵدەدان کە دوای چارەسەربوونی کێشەکەیان کەسوکارییان وەریانناگرنەوە، بەھەمان شێوە سود لەو یەکانە وەردەگرن.