ماڵپەری میزان ئۆنلاین سەر بە دەسەڵاتی دادوەری ئێران بڵاویکردەوە، کازم غەریبابادی یاریدەدەری کاروباری نێودەوڵەتی لە دەسەڵاتی دادوەری و سکرتێری لیژنەی مافەکانی مرۆڤ داوای لە داواکاری گشتی کردووە لێکۆڵینەوەیەکی ورد لە تۆمەتەکانی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنان لە گرتووخانەکاندا بکات.

لە چەند رۆژی رابردوودا مەسعود ستایشی وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنانی دەستگیرکراو رەتکردەوەو رایگەیاند، ئەو جۆرە ھەواڵانە لە لایەن میدیای نەیاری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بڵاودەکرێتەوە.