پۆلیسی ھەرێم : ساڵی رابردوودا ٢٤٠ حاڵەتی خۆکوشتن تۆمارکراوە
کوردسات نیوز
٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی ھەرێم سەبارەت بە ئامارەکانی ساڵی رابردوو لە پارێزگاکانی ھەرێم و ئیدارە سەربەخۆکان رایگەیاند، ١٨٣ حاڵەتی کوشتنی بە ئەنقەست و ٣٢ حاڵەتی کوشتنی بەھەڵە تۆمارکراوە. ھەروەھا ٢٤٠ حاڵەتی خۆکوشتن و ٨٦ حاڵەتی خۆسوتاندن و ٢١٢ رووداوی تەقەکردن و ٥٦٤١ حاڵەتی شەڕکردن ھەبووە.
بەپێی ئامارەکە، دوای بڕیاری دەستبەسەراگرتنی چەکی بێمۆڵەت لە مانگی حەوتەوە تا مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو، ٥٢٣ چەکی بێمۆڵەت دەستیان بەسەردا گیراوە.