کوردستانکوردستان

بە پێی رێکخراوی ھەنگاو، لە ماوە ٣٥ رۆژی رابردوودا لە درێژەی ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکانی شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان دژی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، ٥٧ منداڵ رفێندراون کە ١٦یان خوێندکاری کچن و ٤١یان خوێندکاری کوڕن و ناسنامەیان ناسراوەتەوە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە کۆی گشتی ١٥٠ خوێندکاری کچ و کوڕ لەسەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە رفێندراون و زۆرترینیشیان لە شارەکانی سەقز و جوانڕۆ بوون، بەڵام بەھۆی پچڕانی ئینتەرنێت و فشارەکانەوە بۆ سەر بنەماڵەی دەستبەسەرکراوان، نەتوانراوە زانیاری تەواویان لەبارەوە دەستبکەوێت و ناسنامەیان ئاشکرابکرێت.

ئەمشەویش خۆپیشاندانەکان لە شارەکانی ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان درێژەی ھەبووە و پێکدادانیش لەنێوان ھێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران دروستبووە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی بەدواداچوونێکی کوردسات نیوز کە ئامارەکانی لە دەستەی ژینگەی ھەرێم وەرگرتووە، لە رۆژی ١٧ تا ئەمڕۆ، لە زاخۆ شەش تۆمەتبار لەسەر داربڕینەوە و لە پیرەمەگروون و گاپیلۆن دوو تۆمەتبار لەسەر سوتاندنی دار و دروستکردنی خەڵوز دەستگیرکراون. لە ھەمان ھەفتەدا، لە سلێمانی سێ تۆمەتبار و لە پێنجوێن دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی بیرھەڵکەندن دەستگیرکراون.

ھاوکات دەستەی ژینگەی ھەرێم ھۆشداری دەدات و دەڵێت، لەئێستادا بڕینی داری دارستانەکان و خەڵوزکردن لەلایەن ھەندێک لە ھاووڵاتیان و گوندنشینان بووەتە دیاردە، ھەرچەندە مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان بەردەوامن لە ڕێگریکردن لە سەرپێچیکاران، بەڵام پێویستە ھاووڵاتیان بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ سروشت و ژینگەی کوردستان بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی بەڵگەکان، سەلمان ئەمین نادر، رۆژی ٨/٨/٢٠٢٢ لەلایەن مەڵبەندی دراساتی گشتی یەکێتییەوە بڕیاری دەرکردنی دراوە و سێ رۆژ دوای ئەوەش لە رۆژی ١١/٨ بە ئیمزای سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاری "دەرکردنی" ئەژی ئەمین پەسەندکراوە.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی، سەلمان ئەمین نادر (ئەژی ئەمین) بە پشتبەستن بە ماددەی (١٢) لە بڕگەی (ھـ)ی سزادان دەرکراوە، کە تێیدا ھۆکاری دەرکردن بە ھەشت خاڵ دیاریکراوە و ھەر ئەندامێک لە ھەر پلەیەکدا بێت ئەو کارانە ئەنجام بدات سزای پەیڕەو دەیگرێتەوە.

ئەمە ھەر ھەشت خاڵەکەی (دەرکردنە) بە پێی پەیڕەوی یەکێتی:
١-لە پەیڕەو و پڕۆگرام لابدات.
 ٢- کار دژ بە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و نیشتمان بکات.
٣  -کار دژ بە سیاسەتی (ی.ن.ک) بکات و ھەوڵی تێکدانی ریزەکانی بدات.
٤-  پێگە حزبییەکەی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاربھێنێت.
٥- بەرژەوەندی تایبەتی خۆی بخاتە سەرووی بەرژەوەندییەکانی (ی.ن.ک).
٦- درکاندنی نھێنییەکانی (ی.ن.ک)، لە سۆشیال میدیا و کەناڵەکانی راگەیاندن و ھەرشوێنێکی تردا، کە زیان بە بەرژەوەندییە باڵاکانی (ی.ن.ک) بگەیەنێت.
٧- کار دژ بە پاڵێوراوان و بەرنامەی (ی.ن.ک) بکات لە کاتی ھەڵمەتەکانی ھەڵبژاردن دا.

٨-ھەر ئەندامێک لە ھەر پلەیەکدا بێت و تاوانی بە ئەنقەست یان ئابڕوبەرانەی ئەنجام دابێت و بە بڕیاری دادگا حوکم درابێت.

بە پێی بەڵگەی مەڵبەندی دراسات کە بڕیاری دەرکردنی سەلمانی پێ درەرکراوە و دەڵێت: "دوای بڕینی ھەموو رێکارە پەیڕەوییەکان بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی کە ناوبراو پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی یەکێتی کاری کردووە" و بڕیاری دەرکردنەکەش بە ئیمزای سەرۆک بافڵ پەسەندکراوە.

ھەروەھا ئەژی ئەمین بە پێچەوانەی چوار ماددەی پەیڕە و کاریکردووە و بەپێی ئەو ماددانە پێشێلی (١٤) بڕگەی پەیرەوی کردووە لە ماددەکانی(١٢،١١،٩،٨) و مەڵبەندی دیراساتیش ئەو پێشێلکارییانەی سەلمانی دیاریکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ھەفتەی جیھانی چەکداماڵیندا، وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا داوا لە ھاوڵاتیان دەکات چەکی قورس و جەنگی ئەگەر لایانە، دەستبەجێ رادەستی حکومەتی بکەن و چەکی دەمانچە و کڵاشینکۆف و ھاوشێوەکانیان لەو بنکانە تۆمار بکەن کە دەستنیشانکراون. 

روونیشیکردەوە، ماوەی ساڵێک تۆمارکراوە بۆ تۆمارکردن و لەو ماوەیە رێگا نادرێت چەکی بێمۆڵەت ئەگەر تۆمارکراویش بێت بیھێنێتە دەرەوە و لە شوێنە گشتییەکان ھەڵیبگرێت، چونکە پێچەوانەی یاسای چەکە.

وەزارەتی ناوخۆ راشیگەیاند، ئەم ھەفتە جیھانییە بۆ ئەوەیە کە ھەمووان بیر لەو کارەسات و رووداوە ناخۆشانە بکەنەوە کە بڵاوبوونەوەی چەک و بەکارھێنانی، بەسەر ھاوڵاتیاندا دەیھێنێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ھەواڵی میدیاکانی پارتی، لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی حزبەکەدا کە ئەمڕۆ بەڕێوەچووە، تیایدا بڕیاردراوە، رۆژی ٣ی ١١ی ٢٠٢٢ کۆنگرەی ١٤ی پارتی لە دھۆک بەڕێوەبچێت. 

پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵی ١٩٤٦ دامەزراوە و تەمەنی ٧٦ ساڵە، لەساڵی ١٩٤٦بۆ ١٩٧٩مەلا مستەفا سەرۆکی بووە و لەساڵی ١٩٧٩ وە تائێستا مەسعود بارزانی سەرۆکە.

پارتی تەنھا ١٣ کۆنگرەی بەستووە، ٨ کۆنگرە لەسەردەمی بارزانی باوک و ٥ کۆنگرە لەسەردەمی بارزانی کوڕدا ئەنجامداراوە.

دواین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان کە کۆنگرەی ١٣ بوو، لە کۆتایی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٠ لە شاری ھەولێر ئەنجامدرا، بەو پێیەش ماوەی ١٢ ساڵە ئەو حزبە کۆنگرەی نەبەستووە، لەکاتێکدا بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ئەو حزبە دەبێت ھەر چوار ساڵ جارێک کۆنگرە ببەستێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کارۆخ عەبدوڵا نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەم رۆژانەدا ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی ھەرێم و سیراج بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی ڕاژەی ھەرێم سەبارەت بە مامۆستایانی وانەبێژ کۆدەبنەوە و بڕیار لە مافەکانیان دەدرێت. 

روونیشیکردەوە، کۆنووسێک لەبارەی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ و مافەکانیان ئامادەکراوە و لەو کۆبوونەوەدا یەکلادەکرێتەوە و دواتر ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێم دەکرێت.

کارۆخ عەبدوڵا ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پێدەچێت لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەبارەی دامەزراندنی رێژەیەک لە مامۆستایان بدرێت بەشێوەی گرێبەست و ساڵانەش مامۆستاکانی تر لە شوێنی ئەو مامۆستایانە دابمەزرێن کە خانەنشین دەبن یان بە ھەر ھۆکارێک لە پۆستەکانیان نامێنن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دیاری رەفیق قائیمقامی قەزای سەیدسادق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بڕیاربوو ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی نەوتی سپی بۆ سەیدسادق بنێرێت و بە ١٠٣ ھەزار و ٥٠٠ دینار دابەشبکرێت، بەڵام لەسەر داواکاری ھاووڵاتیان بەڕێوەبەرایەتییان ئاگادارکردەوە بە ئەو نرخە نەوت نەنێرن، چونکە ھاووڵاتیان رەتیانکردووەتەوە وەریبگرن. وتیشی، داواکاری ھاوڵاتیان رەوایە و نرخەکەی زۆرە.

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێم بڕیاریدا بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ھاووڵاتیاندا و لەبەرامبەریشدا ھەر بەرمیلێک بە ١٠٣ ھەزار و ٥٠٠ دینار بدرێتە ھاوڵاتیان، بەڵام ھاووڵاتیانی پێنجوێن و سەیدسادق رەتیانکردەوە بە ئەو نرخە نەوت وەربگرن.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکانی پارێزگای سلێمانی بە ھەماھەنگی یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەزای حاجیاوای سەربە ئاسایشی راپەڕین، بە وەرگرتنی زانیاری ورد، ئەو دوو بازرگانە لە دەستگیرکراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی ماددەی ٢٥ لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵیەکان دۆسیەیان بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین راشیگەیاندووە، لە ھەمانکاتدا دەستگیراوە بەسەر بڕی ٨ کیلۆ ماددەی جۆراوجۆری ھۆشبەردا.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کاروان یاروەیس پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، کۆمپانیای بەرھەمە نەوتییەکانی عێراق لە رۆژی ١٦ ئەم مانگە نوسراوێکی ئاڕاستەی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە کە ئامادەن نەوت رەوانەی پارێزگاکانی ھەرێم بکەن، بەشێوەیەک یەک لیتر بە ٧٥٠ دینار و بەوەش یەک بەرمیل بە ١٥٠ ھەزار دینار دەفرۆشرێت و بەکرێی گواستنەوەوە تا دەگاتە دەستی ھاووڵاتیان دەچێتە ١٦٠ ھەزار دینار.

وتیشی، ئەو نرخە بازرگانییە، نەک حکومی و بە نوسراوێک پێیان راگەیاندوون کە ھاووڵاتیانی ھەرێم بەشێکن لە عێراق و نابێت جیاکاری بکرێت، چونکە لە عێراق بەرمیلێک نەوت بە ٣٠ ھەزار دینار دەفرۆشرێت. 

ھاوکات کاروان یاروەیس ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بڕە نەوتەی کە بڕیارە کۆمپانیا نەوتییەکانی عێراق بینێرن بە چەند قۆناغێکە و بڕەکەی ٥٠٠ ملیۆن لیترە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕێژین سدقی بەڕێوەبەری چاندن و بنەتۆو لە وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تێچوی ھەر تۆنێک لە بنەتۆوی گەنم بڕی ملیۆنێک و ١٤ ھەزار و ٧٥٠ دینار لەسەر حکومەت کەوتووە، بەڵام وەزارەت ھەفتەی داھاتوو بە ٨٠٠ ھەزار دینار بە نرخی پاڵپشتیکراو دەیدات بە جوتیاران.

وتیشی، ئەمساڵ نرخی دانەوێڵە نەک لە ھەرێمی کوردستان بەڵکو لە ھەموو جیھان زیادی کردوە، بۆ ئەمساڵیش ەزارەت کشتوکاڵ ٧ ھەزار بنەتۆوی بەرھەمھێناوە، ئەوەش بەشی تەواوی جوتیارانی ھەرێم ناکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەروەھا، دوێنێ لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا و لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بە بەشداری دەیان ھەزار کەس خۆپیشاندانی فراوان بۆ پاڵپشتی لە خۆپیشاندانەکانی رۆژھەڵات و ئێران بەڕێوەچوو، تیایدا کوردانی تاراوگە و ئێرانییەکان و چەند نەتەوەیەکی تر بەشدار بوون، تەنانەت ئێرانییەکان و نەتەوەکانی تریش بە دروشمی کوردی "ژن، ژیان، ئازادی" پاڵپشتییان دەربڕی.

ماوەی مانگێک و ٩ رۆژە لە شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران خۆپیشاندان دەکرێت، شەوی رابردووش ھاووڵاتیان لە شارەکانی تاران و سنە و بۆکان و مھاباد و کرماشان و دێھگولان و خوزستان و  چەند شارێکی تر، بە دروشمی جیاجیاوە رژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزاییان دەربڕی.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"کاروان یاروەیس"ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندیکردن لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە ساڵانی رابردوو بەھۆی کورتھێنانی بودجە، باج لەسەر کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن زیادکرا، ئەوانیش نرخی کارتی مۆبایلیان لەسەر ھاووڵاتیان زیادکرد، بەڵام لە ئێستادا لەلایەن دەستەی گواستنەوە و پەیوەندیکردن نوسراوێک ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و لیژنەکەیان کراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، بەھۆی ئەوەی رەوشی دارایی عێراق باشتربووە، پێویستە باج لەسەر کۆمپانیاکان ھەڵبگیرێت.

 وتیشی، لیژنەکەیان ئەو پێشنیارەی پەسەندکردوە، چاوەڕوان دەکەن پڕۆژە یاسایی بودجە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت، ئەو بابەتە لە بودجەکەدا جێگیر بکرێت، ئەوەش دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی نرخی کارتی مۆبایل.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەزگای دژە تیرۆری عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،  لە دەرئەنجامی کاری ھاوبەش و ئاڵوگۆڕی زانیاری ھەواڵگری نێوان دەزگای دژە تیرۆر و دەزگا ئەمنییەکانی ھەرێمی کوردستان توانراوە ٤ تیرۆریست دەستگیربکرێن کە سیانیان لە ھەولێرو یەکێکیان لە سلێمانی بووە.

ھەروەھا لەناو شاری کەرکوک سەرکردەیەکی گروپی تیرۆریستی داعش بەناوی ئەبو حەمزە و دوو تیرۆریستی تر کە یەکێکیان ژمارەیەک چەک و بۆمبی چێنراوی پێبوە دەستگیرکراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی رەیان کلدانی لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، بە دڵێکی باوەڕدار و بە ھەستێکی خەمبار و پەژارەوە ھەواڵیان پێگەیشتوە،  لەبارەی شەھیدبوونی نەقیب زوھێر محەمەد و برینداربوونی ٧ کارمەندی تری ھێزی کۆماندۆ کە لە نێویاندا ئاکام عومەر فەرماندەی ھێزی کۆماندۆ ھەیە، لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە کاتی ئەرکی رەسمیدا بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاشماوەکانی داعش.

کلدانی سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خێزانی شەھید نەقیب زوھێر محەمەد کردوە و لە خوای گەورە داواکارە شیفای ئاکام عومەر فەرماندەی ھێزی کۆماندۆ و ھاورێکانی بدات کە لەو پەلامارەتیرۆریستییەدا برینداربوون.

ھەروەھا رەیان کلدانی سەرەخۆشی لە سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کردوە بۆ ئەو رووداوە ئازاربەخشە، داواشیکرد ھەوڵ و ھەماھەنگییەکان یەکبخرێن و چڕبکرێنەوە تاکو بتوانن رووبەرووی تیرۆر ببنەوە و ئاسایش و سەقامیگیری لە وڵاتەکەیاندا بڵاو بکەنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیاری دەرکردنی سەلمان لە ریزەکانی یەکێتی لە رۆژی ٨-٨-٢٠٢٢ لەلایەن مەڵبەندی دراساتی گشتییەوە دەرکراوە, پاش بڕینی ھەموو رێکارە پەیڕەوییەکان بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی کە ناوبراو پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی یەکێتی کاری کردووە و بۆ سەرۆکی یەکێتی بەرزی کردۆتەوە بەمەبەستی پەسەند کردن.

رۆژی ١١-٨-٢٠٢٢ بە ئیمزای ھەڤاڵ بافل جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاری ناوبراو پەسەندکراوە و لە رۆژەوە سەلمان ئەمین نادر ناسراو بە ئەژی ئەمین بە دەرکراو لە ریزەکانی یەکێتیی دادەنرێ.

دەقی بڕیارەکان و پەسەندکردنی:

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"پەروین بوڵدان" ھاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین بەڵگە بڵاوکراونەتەوە سەبارەت بەوەی کە تورکیا لە ئۆپراسیۆنەکانیدا چەکی کیمیایی بەکارھێناوە، بۆ ئاشکراکردنی راستییەکانیش، پێویستە وەفدێکی سەربەخۆ پێکبھێنرێت و لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بکات و راستییەکان ئاشکرا بکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر "ئیبراھیم کاڵن" وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رەتیکردووەتەوە، چەکی کیمیایی لەلایەن سوپای وڵاتەکەیەوە بەکارھاتبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...551552553554555...956