چوارەم کۆنگرەی ھەدەپەی ئامەد بەڕێوەچوو
کوردسات نیوز
١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
بەبەشداری سەدان کەس لە ئەندامانی پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپە و نوێنەری حزبەکوردستانییەکانی باکور و چوارەم کۆنگرەی ھەدەپە لە ناوچەی یەنیشەھیر لە ئامەد بە دروشمی ئێمە چارەسەرین نەک شەڕ بەڕێوەچوو.
لە کۆنگرەکەدا داوایانکرد، ساڵی ٢٠٢٣ ببێتە ساڵی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، ھاوکات ئەبرۆ گونەی وتەبێژی ھەدەپە لە سێرت رایگەیاند، سەردەمی ئێستا سەردەمی فاشیزم نییە، ئاکەپە لە ھەموو لایەکەوە ھێرش دەکاتە سەر کورد لە باکور و رۆژھەڵاتی سوریا ، لە باشوریش بە ھەمان شێوە بۆردومانی ناوچەکان دەکات.
ھەروەھا لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەوە ھەریەک لە گوڵستان ئاتاسۆی و زەییات جەیلان بە ھاوسەرۆکی نوێی ھەدەپەی ئامەد ھەڵبژێردران.