بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کەرکوک لەڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە ڕۆژی ٣٠ی ئەم مانگەوە بۆ ماوەی یەک ھەفتە ئاوی سەرجەم گەڕەکەکانی شاری کەرکوک دەبڕدرێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوەشی ئاشکراکرد کە سەرچاوەکانی ئاوی کەرکوک تەواوی کەناڵەکانی ئاوەدێریی شارەکە خاوێن دەکاتەوە، ئەوەش ماوەی حەوت ڕۆژی پێویستە بۆ پاککردنەوەی یەکجارەکیی ئەو کەناڵانە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کەرکوک روونیشیکردەوە، بڕانی ئاو گەڕەکەکانی دەرەوەی شاری کەرکوک ناگرێتەوە، بەتایبەت گەڕەکەکانی شۆراو و گورگەچاڵ و سێکانیان.