پرسەنامەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ھونەرمەند شادمان مەلا عەزیز سەحاف
کوردسات نیوز
١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی ھونەرمەند و راگەیاندنکاری دێرینی یەکێتیی ( شادمان مەلا عەزیز سەحاف) پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەکەی دەکات.
دەقی پرسەنامەکە :
کۆچی دوایی (شادمان مەلا عەزیز سەحاف) ھونەرمەند و راگەیاندنکاری دێرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نیگەرانیکردین.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار، بنەماڵە و ھاوڕێ و ھاوکارانی دەکەین و لەخوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان