وەزارەتی رۆشنبیری پەخشی ٢٩ کەناڵ رادەگرێت
کوردسات نیوز
١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
لە فەرمانێکی کارگێڕیدا، بەڕێوبەرایەتی گشتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی ھەرێمی کوردستاندا ئاماژە بەوەکراوە، بە ھۆی نوێ نەکردنەوەی مۆڵەتی کارکردنەوە پەخشی ژمارەیەک کەناڵ ڕادەگرێت.
لە فەرمانەکەدا، کە بە ژمارە ١١٢ی ڕۆژی ١٦/١/٢٠٢٣ دەرچووە ھاتووە، پاڵپشت بە ماددەی سێیەم لە بڕگەی یەکەم، خاڵی پێنجەم لە ڕێنمایی ژمارە ١ی ساڵی ٢٠١٤ی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان تایبەت بە "ڕێنمایی ڕێکخستنی فریکوێنسی سپەیس لە ھەرێمی کوردستان"، لە بەر ئەوەی ئەو کەناڵانەی ناویان لە خوارەوە ھاتووە، مۆڵەتیان نوێ نەکردووەتەوە، بڕیارمان دا بە: "ڕاگرتنی پەخشی ئاسایی تاوەکو مۆڵەتەکانیان نوێ دەکەنەوە".
لیستی ناوی کەناڵەکان:
١- نیگا
٢- نیگای منداڵان
٣- نیگا فیلم
٤- بیابان
٥- بیابان فیلم
٦- بیابان سپۆرت
٧- بیابان میوزیک
٨- نێڤەر
٩- ئاسۆ سپۆرت
١٠- ئای مۆڤیس
١١- جیھان
١٢- منارە
١٣- خێزان
١٤- دیموکراسی
١٥- بێست
١٦- ئاسمان
١٧- ئیفێکت
١٨- جودی
١٩- لاو
٢٠- ماکس
٢١- سرووشت
٢٢- کوردین
٢٣- یەکگرتوو
٢٤- بینین
٢٥- بەیبی پاندا
٢٦- کازێوە
٢٧- ئازادی
٢٨- ئازادی سپۆرت
٢٩- ژیار.