کوردستانکوردستان

ئەمڕۆ شەممە لە نوسینگەکانی دەرەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە شارەکانی عێراق و ھەرێم بەھای کڕین و فرۆش بە جیاوازی ھەزار تا ١٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەھای فرۆشتنی دۆلار بە ١٦٦ ھەزار و بەھای کڕینیش بە ١٦٥ ھەزارە و لە ھەندێک شوێنیش کەمترە.

سەرچاوەیەک لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی بە کوردسات نیوزی رایگەیاند: چاوڕوان دەکرێت رۆژی یەکشەممە بانکی ناوەندی عێراق بڕی خستنەڕووی کاش و حەواڵەی دۆلار زیابکات، ئەوەش کاریگەری دەبێت لەسەر بەھای دینار بەرامبەر دۆلار.

ھەروەھا سەرچاوەیەک لە بانکی ناوەندی عێراق بە میدیاکانی ووتووە، ھەفتەی رابردوو لە یەکشەممە تا پێنج شەممە، ٥٩١ ملیۆن و ٣١٦ ھەزارو ٨٤٠ دۆلار خراوەتەڕوو بە تێکڕای رۆژانەی ١١٨ ملیۆن و ٢٦٣ ھەزارو ٣٦٨ دۆلار،  کە بەراورد بە ھەفتەی رابردووتر رێژەی خستنەڕووی دۆلار لەسەدا ٦٣.٨٢ زیادی کردووە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سبەینێ ٧٧ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە لایەن پێشەوا قازی محەمەد لە شاری مھابادی رۆژھەڵاتی کوردستان، بەو بۆنەیەوە، ناوەندی ھاوکاری حزبەکانی رۆژھەڵات راگەیەنراوێکی بڵاوکردۆتەوەو ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمساڵ لەکاتێکدا یادی ٢ی ڕێبەندان دەکەنەوە زیاتر لە ٤ مانگە شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" کە چەخماخەکەی لە کوردستان لێ درا و سەرتاسەری ئێرانی گرتووەتەوە و حزبەکانی ڕۆژھەڵات زیاتر لەھەر کاتێک ئامادەیی خۆیان بۆ ھاوکاری و ھاوئاھەنگی لەگەڵ یەکتر دەربڕیوە.

 راشیگەیاندوە، لە دوای ٧٧ ساڵ لە دامەزراندنی یەکەم کۆماری کوردی ئێستا کوردستان جارێکی دیکە و زۆر جەماوەرییتر و بەرینتر لە سەردەمی کۆمار ھاتۆتە مەیدان و بۆ مافە ڕەواکانی خۆی خەبات دەکات. ناوەندی ھاوکاری حزبەکانی رۆژھەڵات لەو بڕوایەدایە بە بەھێزکردنی گیانی یەکگرتوویی و پێکەوەیی و بەھێزکردن و خێراتر کردنی پرۆسەی ھاوکاری و پرۆژە و پلانی ھاوبەشی حزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان، ئاسانتر گەلی کورد بە مافەکانی خۆی دەگات ، ئەوەش ھەمان ئەو ئامانجانەن کە کۆماری کوردستان لە ماوەی تەمەنی کورتی خۆیدا کاری بۆ کرد.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەقیب بابان ئەحمەد سەرۆکی لیژنەی سەلامەتی باڵەخانە لە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لە دوو ساڵی رابردوودا کاری زۆر باشیان لە شوێنە گشتییەکان و باڵەخانەکاندا کردووە، لەرێگەی پێدانی ھۆشیاری و گرتنەبەری رێکاری یاسایی لەگەڵ خاوەن بازاڕ و باڵەخانەکان بۆئەوەی پابەندی رێنماییەکانی بەرگری شارستانی بن، کارەکانیشیان ئەنجامی باشی ھەبووەو توانیویانە ژمارەی روداوەکانی ئاگرکەوتنەوە بەرێژەیەکی باش کەم بکەینەوە.

وتیشی، لیژنەکەیان لە ٢٠٢٢دا ھەزار و ٦٨٧ سەردانیان کردووە، سەرەڕای ئەوەی کە رێنمایی تەواویان داوە بەو شوێنانە، ١٥٥ شوێنیان ئاگادارکردووەتەوەو ١٥ شوێنیشیان داخستووە.

سەرۆکی لیژنەی سەلامەتی باڵەخانە ئاشکراشیکرد، لەئەنجامی کاری ئەو لیژنەیە و لیژنەکانی بەرگری شارستسنی روداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە تەلار و باڵەخانەکاندا بەرێژەیەکی باش کەمبووەتەوەو کەمترین قوربانی ھەبووە، بەشێوەیەک لەساڵی ٢٠٢٢ دا ژمارەی روداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانە و شوێنە بازرگانییەکان ١٤ حاڵەت بووە، لەساڵی ٢٠٢٠ دا ١٣٤ حاڵەت و لە ٢٠٢١دا ٣٨ حاڵەت بووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"پەروین بوڵدان" ھاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" رایگەیاند، پارتەکەیان بە کاندیدی خۆیەوە دەچێتە ناو ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە سەرەتای مانگی شوباتیش ناوی کاندیدەکەیان بۆ ڕای گشتی ئاسکرا دەکەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئامانجی بەشداریکردنیان لەو ھەڵبژارنە، ناشتنی ئاکەپەیە، بۆ ئەو مەبەستەش بێجگە لە ئی پارتی لەگەڵ جەھەپە و دەڤا و ئایندە و پارتەکانی تری گروپی شەش لایەنەکە کۆبونەوەیان کردووە، باسیان لە ئاسایشی ھەڵبژاردن کردوە، چونکە، ئاکەپە بۆ ئەوەی لە ھەڵبژاردندا نەدۆڕێت، پەنا بۆ یارییەکان دەبات، وەک چۆن لە ھەموو ھەڵبژاردنێکدا دەیکات.

"پەروین بوڵدان" داوا دەکات ئەو شەش لایەنەی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا پشتیوانی کاندیدەکەی ئەوان بکەن، چونکە ئەو کاندیدەی دیاری دەکەن زۆر گشتگیرتر دەبێت.

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"محەمەد شوکری" سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، نزمبوونەوەی بەھای دینار بەرانبەر دۆلار کاریگەری لەسەر قیستی خاوەنی یەکەکانی نیشتەجێبوون دروست کردوە، لە ئێستادا چاوەڕوانی ئەوەن بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار جێگیر بکرێت، چونکە حکومەتی عێراق چەند جارێک بڕیاریداوە ئەو کێشەیە چارەسەر بکات.

وتیشی، چاوەڕوانی بەغداد دەکەن، ئەگەر بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار جێگیر نەکرێت، ئەوا لە ماوەی دوو ھەفتە بۆ سێ ھەفتەی داھاتوو لەسەر ئەو بابەتە کۆدەبنەوە و بڕیارێک لە بەرژەوەندی خاوەنی یەکەکانی نیشتەجێبوون دەدرێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، لە ئاکامی ھێرشێکی سوپای تورکیا لە شارۆچکەی رمێلانی سەر بە قامیشلو شەرڤانێک کوژراو یەکێکی تریش بریندار بووە.

ئەو ھێرشەی تورکیا بۆ سەر رمێلان ھاوکاتە لەگەڵ ھۆشدارییەکانی ھەسەدە و وڵاتانی ناوچەکە و جیھان لەبارەی مەترسی ئامادەکارییەکانی تورکیا بۆ ئەنجامدانی ھێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئامارێکی رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ، لە ساڵی ٢٠٢٢ دا، ٥٢ ھاووڵاتیی کورد لە شارەکانی کوردستان و شارەکانی تری ئێران لە سێدارە دراون و تا ئێستا ناسنامەی ٥١ کەسیان ئاشکرا بووە. بە بەراورد بە ساڵی ڕابردووش ئامارەکە ٨% زیادیکردوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرترین ژمارەی لە سێدارە دراوان لە بەندیخانەکانی ئورمیە و خوڕەمئاوا بووە کە لەھەریەکەیان ٩ حاڵەت تۆمارکراوە، لە بەندیخانەی ناوەندیی لە ئیلام و کەرەجیش ٨ حاڵەت و لە کرماشان ٦، لە ئەراک ٥، سنە ٤ حاڵەت تۆمارکراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوو لە بریندارەکان لەشەقامی قودس بوو بەناوەکانی (عەبدول موئمن ئایدن بەھجەت) و (قێی چیا ئەحمد).

  لە گەڕەکی دۆمیزیش ھاوڵاتییەکی دیکە بەناوی (گورھان عبود مدد) بەھۆی تەقەی خۆشیەوە برینداربوو ، جگە لەوە  لەگەڕەکی عەدەن  کچێکی تەمەن ١٢ ساڵان بەناوی (ھێلین ھیشام ئەحمەد) برینداربوو.

ھەر بەھۆی تەقە کردنەوە لە ناحیەی پردێ ٧ کەس دەستگیر کراون کە ٥ کەسیان چەکداری حەشدی شەعبین و ٢ یشیان پێشمەرگەن.

ئەمە لە کاتێکدایە بەر لە دەستپێکردنی یاریەکە، ھێزە ئەمنیەکان چەند بانگەوازێکیان بڵاو کردەوە و تەقەی خۆشیان بە ھەموو شێوەیەک قەدەغەکرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی ئەو پێنج ھاوڵاتییەی لە شاری نسێبینی سەر بە پارێزگای مێردین  لە باکوری کوردستان کوژران لە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیلەوە گەڕێنردرانەوە بۆ ھەرێمی کوردستان.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ  تەرمی دووان لە قوربانییەکان لەزێدی خۆیان لە شیلادزێ بەخاک سپێردران و سێ تەرمەکەی دیکەش لە دھۆک بەخاک سپێردران.

لای خۆیەوە، پارێزگاری مێردین دەستگیرکردنی چوار کەسی بەتۆمەتی تێوەگلانیان لە کوژرانی ئەو پێنج کەسە راگەیاند کە خەڵکی نسێبینن. بەپێی میدیاکانی تورکیا، تۆمەتبارەکان لە دانپێدانەکانیاندا وتوویانە کە بۆ پارە ئەو کارەیان کردووە.

لەبەرانبەردا کەسوکاری قوربانیانی رووداوەکە لە مەراسیمی بە خاکسپاردنی تەرمی قوربانییەکاندا رایانگەیاند، بڕوا بە دانپێدانانی تۆمەتبارەکان ناکەن و داوایان کرد ھۆکاری راستەقینەی روداوەکە ئاشکرابکرێت.

ھاوکات، باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە لە راگەیەنراوێکدا داوای لە حکومەتی تورکیا کرد بە زویی ھۆکاری ھێرشەکە ئاشکرابکات و تۆمەتباران بداتە دادگا.

دوێنێ لە شاری نسێبینی سەر بە پارێزگای مێردین  لە باکوری کوردستان پێنج ئەندامی  دوو خێزانی دانیشتووی شاری دھۆک لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژران کە بۆ چارەسەر روویان لەو پارێزگایە کردبوو. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سۆران عەبدولغەفوور، بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھەفتەی ڕابردوو نرخی یەک کارتۆن ھێلکە بە ٧٩ ھەزار دینار بوو، لە ئێستادا نرخەکەی بۆ دەوروبەری ٦٤ ھەزار دینار دابەزیوە، بەوەش ھەر کارتۆنێک ھێلکە نزیکەی ١٥ ھەزار دینار ھەرزان بووە.

لەبارەی ھۆکاری ھەرزانبوونی نرخی ھێلکەوە،  سۆران عەبدولغەفوور وتی، ئاستی بەرھەمھێنانی ھێلکە لە ناوخۆ زیادی کردووە و چەند کارگەیەکی نوێی بەرھەمھێنانی ھێلکەش کراونەتەوە، ھەروەھا کەمتر رێگا دەدرێت بە ھەناردەکردنی بەرھەمی ھێلکە بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، ئەوانەش ھۆکارن بۆ دابەزینی نرخەکەی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیوا حەیدەر عومەر بەرپرسی ناوچەی یەکی پۆلیسی گومرگ لە ھەولێر بە کوردسات نیوزی راگەیاند، عەقید بەھزاد محەمەد کە لە ناوچەی یەکی پۆلیسی گومرگ  کاردەکات، رۆژی پێنج شەمە دەوامی ئاسایی خۆی کردوە و دواتر لەکاتی رۆیشتنەوەی بێسەروشوێن بووە و تا ئێستا چارەنوسی نادیارە.

بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز،  عەقید بەھزاد کە خەڵکی ئاکرێیە و لە ھەولێر دەوام دەکات رۆژی پێنج شەممە دوای تەواوبوونی دەوام، دوو ئۆتۆمبێلی جام رەش چاوەڕوانیان کردووە و لەگەڵ خۆیان بردویانە و لەو کاتەوە چارەنوسی نادیارە.

تا ئێستا پۆلیس و ھێزە ئەمنییەکانی ھەولێر ھیچ رونکردنەوەیەکیان لەو بارەیەوە نەداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەولود سابیر، بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان لە ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بانکی نیشتمان بانکێکی حکومییە، بە یاسای بانکی ناوەندی عێراقی دادەمەزرێت، ڕێکارەکانی دامەزراندنی دەست پێ کراوە و کارەکانی لە ھەرێم بە سەرمایەی نزیکەی ٢٥٠ ملیار دینار کۆتایی ھاتووە و ٢٥ ملیار دیناریش بە کاش لە بانکی ناوەندی عێراقی لە ھەولێر دانراوە، بەڵام چاوەڕوانی بانکی ناوەندی عێراقن مۆڵەت بدات بە کردنەوەی بانکەکە و کارەکان دەست پێ بکەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، کە مۆڵەت لە بانکی ناوەندی عێراقی وەردەگرن، واتە ھەموو ئەو کارانەی بانکی ناوەندی عێراقی ئەنجامی دەدات لە رووی رێنمایی و یاساوە لە بانکی نیشتمان لە ھەرێم جێبەجێی دەکرێن.

بەوتەی مەولود سابیر، دوای کردنەوەی بانکەکە، ھەموو پێشینەکان بۆ ھاووڵاتیانی ھەرێم دەکرێتەوە، ھەروەھا دەرگا وڵا دەکات تا بانکەکانی ھەرێم بکرێنە سیستەم و بەڕووی دەرەوە و جیھاندا بکرێنەوە.


دەشڵێت، ئەگەر ئەوان ئەندام بن لە بانکی ناوەندی عێراقی و بە یاسا مۆڵەت وەربگرن، ئەو کاتە بانکی ناوەندی عێراقی ڕێژەیەک لەو دۆلارەی دەیخاتەڕوو دەداتەوە بە بانکی نیشتمان و لە ھەرێمی کوردستان دەخرێتە بازاڕ، ئەوەش دەبێتە ھۆی دابەزینی نرخی دۆلار.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی تۆمارە ڤیدیۆییەکانی کامێراکانی چاودێری کە لە دۆسیەی لێکۆڵینەوەکەدا ھەیە، دەرکەوتووە تۆمەتباران بە ئۆتۆمبێلەکەیانەوە دەچنە شوێنێکی پشوودان، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلی قوربانییەکان دێتە شوێنەکە، تۆمەتباران شوێنەکە جێدەھێڵن، ھەر بەپێی تۆمارە ڤیدیۆییەکان کە لە کامێرا ئەمنییەکاندا دەرکەوتووە ئۆتۆمبێلی تۆمەتباران لە دوای ئەنجامدانی ھێرشەکە لە بەنزینخانەیەکدا لادەدات.

ھاوکات سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کۆماریی مێردین رایگەیاند، لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بەو رووداوەی لە سەر رێگای نسێبین روویدا بەردەوامە، کە لە کۆی شەش تۆمەتبار کە دەستبەسەرکرابوون دووانیان ئازاد کران، رێکارە ئەمنییەکان لەبارەی چوار تۆمەتبارەکەی تر درێژەی ھەیە و تۆمەتبارەکان لە دانپێدانانەکانیاندا ھۆکاری تاوانەکەیان بۆ دزیکردن گەڕاندووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە... 

بەڕێز کاک قەرەنی ئاغا

‎بەخەمێکی قووڵەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (ئامینە میر ئەحمەد) دایکی بەڕێزتانم پێگەیشت.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە، کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم.

 ‎لەخوای گەورە داواکارم رۆحی کۆچکردوو شاد بکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.



‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رائید بەھمەن عەبدوڵا، وتەبێژی ھاتوچۆی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان کێشەیان بۆ ھاتوچۆ درووستکردووە و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی ھاتوچۆ داوایان لە وەزارەتی ناوخۆ کردووە، بەشێوەیەکی رەسمی تۆماربکرێن، چونکە بەو رێگەیە پابەندی یاساکانی ھاتوچۆ دەبن و کەمتر سەرپێچی دەکەن.

وتیشی ھەر ئۆتۆمبێلێک بێسەرەتا بێت، لەکاتی سەرپێچیدا بەبڕی ملیۆنێک دینار سزا دەدرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆک بافڵ لە پەیامەکەیدا رایگەیاندوە، لە ماوەی رابردوودا بەھۆی ناکۆکییە سیاسییەکانەوە ھەرێمی کوردستان بە دۆخێکی سیاسی و ئابووریی ئاڵۆزدا تێپەڕی و کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵکە خۆشەویستەکەمان بەجێھێشت. ئەمەش خواستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نەبووە و  لەپێناو ژیانی خەڵک و پاراستنی ھەرێمەکەیان دەیانەوێت ھەنگاوی دیبلۆماسی و بونیادنەرانە بنێین و سیاسەت ئامرازێک بێت بۆ خزمەتکردنی خەڵک نەوەک ترازان و دوورکەوتنەوە. 

ئاماژەی بەوەشداوە، بەھەمووشێوەیەک دژی ناکۆکی و دووبەرەکی وەستاوینەتەوە. یەکێتی دەیەوێت لەپێناو گوزەرانی خەڵک و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە، دۆخەکە بەرەو ئارامی و ئاشتەوایی ببات و دەرگایان بۆ ھەموو ھێز و لایەنێک کراوەیە کە دەیەوێت بە رۆحێکی کوردانە و دوور لە بەرژەوەندی تەسکی حزبایەتی کار بۆ چارەسەرکردنی بنچینەیی کێشەکان بکات. 

‏‎سەرۆکی یەکێتی دەڵێت، پێویستە تێبگەن سیاسەت بە عینادی و ناوزڕاندن ناکرێت و بەرپرسیارێتی گەورەیان بەرامبەر خاک و خەڵکەکەمان لەسەر شانە. دۆخی ئەمڕۆی ھەرێم نەخوازراوە و سیاسەت بەمشێوەیە خزمەت بە ھیچ کەسێک ناکات و دروستکردنی پشێوی و ھەڵای میدیایی ھەرگیز ھۆکارێک نەبووە بۆ دڵخۆشکردنی خەڵک، بەڵکو ئامرازێک بووە بۆ نائومێدکردنیان لە کۆی ھێزە سیاسییەکان و پرۆسەی حوکمڕانی لە وڵاتدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...549550551552553...997