پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ھونەرمەند شادمان مەلا عەزیز سەحاف
کوردسات نیوز
١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بەھۆی کۆچی دوایی هونەرمەند و ئەکتەری دیار ( شادمان مەلا عەزیز سەحاف) پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەکەی دەکات و ڕایدەگەیەنێت ، ھونەرمەندی کۆچکردوو ئەکتەرێکی ناسراوی کورد بوو کە لەڕێی رۆڵبینینی لە چەندین بەرھەمی شانۆیی و دراما و فیلمدا خزمەتێکی بەرچاوی بەبواری ھونەری کوردی کرد.
دەقی پرسەنامەکە:
بەرێزان خانەوادە و کەسوکاری ھونەرمەند (شادمان مەلاعەزیز)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەند و ئەکتەری دیار (شادمان مەلاعەزیز)م پێگەیشت، بۆ ئەم کۆستە، پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەکەم و بەشداری خەمی قووڵتانم.
ھونەرمەندی کۆچکردوو شادمان مەلاعەزیز ئەکتەرێکی ناسراوی کورد بوو کە لەڕێی رۆڵبینینی لە چەندین بەرھەمی شانۆیی و دراما و فیلمدا خزمەتێکی بەرچاوی بەبواری ھونەری کوردی کرد، بۆ ھەمیشە گەلەکەمان رۆڵە سەنگینەکانی شادمان مەلاعەزیز لە یاد ناکات.
خوای گەورە سەبوریی و دڵنەوایی بەھەموو لایەکمان ببەخشێت و ئەمەش دوا کۆستی خانەوادەکەتان بێت و کۆچکردوو بەبەھەشتی بەرین شاد بکات.
انا لله و انا الیه راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال