پەرلەمانی کوردستان دەستلەکارکێشانەوەی حەوت پەرلەمانتار دەخاتە دەنگدانەوە
کوردسات نیوز
١ی ئازاری ٢٠٢٣
بە پێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێنج پێشنیازەیاسا دەکرێت، لەناویاندا پێشنیازەیاسای تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجەدان و خراپ مامەڵەکردن، بەڕەنگاربوونەوەی گزیی زانستی، ھەمواری یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی لە سنووری شارەوانییەکان زێدەڕۆییان لەسەرکراوە، ھەروەھا بڕیارە پڕۆژەیاسای کار لە ھەرێمی کوردستان بخرێتە دەنگدانەوە.
ھەر لەکۆبوونەوەکەدا، بڕیارە پڕۆژەیاساکانی گرتنی کاڵای قاچاغ و قەدەغەکراو، ھەمواری یەکەمی یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە وھەمواری یەکەمی یاسای ئەنجوومەنی شورا، کە لەلایەن سەرۆکایەتی ھەرێمەوە گەڕێندراونەتەوە پەرلەمان بخرێنەڕوو، بۆ ئەوەی دوای پێداچوونەوەیان دەنگیان لەسەر بدرێت.
لەبڕگەیەکی دیکەدا، پەرلەمانی کوردستان داواکاری دەستلەکارکێشانەوەی حەوت پەرلەمانتار، دەخاتە دەنگدانەوە.



