سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی عێراق و ھەرێم دەکات
هەژار
٢٨ی شوباتی ٢٠٢٣
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بڕیارە ئەمشەو ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە سەردانێکی رەسمی بگاتە بەغداد و لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و وەزیری دەرەوەی عێراق کۆببێتەوە.
بڕیارە سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی ھەرێمی کوردستانیش بکات.



