ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سەردانی بەغداد و ھەرێمی کوردستان دەکات
لاڤە
٢٧ی شوباتی ٢٠٢٣
بڕیارە رۆژی چوارشەممە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بگاتە بەغدادی پایتەخت، رۆژی پێنجشەممەش سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات.
لە سەردانەکەیدا لەگەڵ ژمارەیەک لە لێپرسراوانی عێراق، ھەرێمی کوردستان کۆدەببێتەوە، ھەروەھا کەمپی جەدعە لە پارێزگای نەینەوا بەسەر بکاتەوە.



