لە رووداوێکی ھاتووچۆدا لە سۆران حەوت خوێندکار برینداربوون
شۆرش
٢٦ی شوباتی ٢٠٢٣
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لەسەر رێگای گوندی دەرگەڵە بۆ دۆڵی خانەقا، پاسێک کە ١٢ خوێندکاری ئامادەیی تێدا بووە، وەرگەڕاوە و بەھۆیەوە حەوت لە خوێندکارەکان برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران کراون، باری تەندروستیشیان جێگیرە.



