د. شێروان سادق، بەڕێوەبەری ‌کوالێتیی کۆنترۆڵی دەرمان رایگەیاند، لەپێناو ئاسایشی تەندرووستی و کۆنترۆڵکردنی جۆر و نرخی دەرمان، لە تەواوی دەروازە و خاڵە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکانی ھەرێم ھیچ دەرمانێک بەبێ مۆڵەتی کوالێتیی کۆنترۆڵ ھاوردەی ھەرێمی کوردستان ناکرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ساڵی رابردوو ١٥٠ تۆن دەرمان ڕەتکراونەتەوە،‌ بە ھۆکاری بەسەرچوون و دەرنەچوون لە پشکنین و نەبوونی دەرمانەکان لە لیستی نیشتمانیی دەرمان، لە ساڵی ٢٠٢٢ نزیکەی ٤٤ کەیسی دادگایان ھەبووە لەگەڵ ٣٠ کەیسی لێکۆڵینەوە، ھاوکات ٦٤ کۆمپانیا سزای داخستنیان دراوە، ٦٧ دەرمانخانە سزا دراون، تا گەیشتووەتە لێسەندنەوەی مۆڵەتی کارکردن.