لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال، لە شاری کەرکوک و لە بارەگای سکرتاریەت  فەھمی بورھان، سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکان و بریکاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، لەگەڵ بۆردی مامۆستایانی ئاینی کۆبوونەوە، ئاستەنگ و گرفتەکانی زانایانی ئاینی تاوتوێکرا، بەڵێندرا بەپێیتوانا کێشەکانیان چارەسەر بکرێت.

لەبەشێکی کۆبونەوەکەدا جەخت لە وتاری ئاشتی خوازانەی مامۆستایانی ئاینی کرایەوە، ڕۆڵ و پێگەیان لە کۆمەڵدا بەرز نرخێندرا.

ھاوکات مامۆستایانی ئاینی، جەختیانکردەوە کردەوە وەک ھەمیشە ھەنگاوەکانیان بۆ ئاشتەوای کۆمەڵایەتیبێت و پێکھاتە جیاوازەکانی شارەکە وەک نمونەی بەرزی ژیانکردن ببینن، تەبای و برایەتی نێوانیان گەشە پێبدەن.