سبەینێ دەروازەی نێودەوڵەتی زێتێ لەنێوان ھەرێم و تورکیا بەرسمی دەکرێتەوە
کوردسات نیوز
٩ی ئایاری ٢٠٢٣
دەروازەکە لە مەراسیمێکی تایبەتدا و بە ئامادە بوونی بەرپرسانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا وەک دەروازەیەکی نێودەوڵەتی لە نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا دەکرێتەوە.
لە سەرەتا دا دەروازوەکە بەڕووی گەشتیاراندا دەکرێتەوە و لە قۆناغی دووەمیشدا کار بۆ ئەوە دەکرێ ئاڵوگۆری بازرگانی تێدا ئەنجام بدرێت.
دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت، دەکەوێتە سنووری ناحیەی شێروان مەزن، لە قەزای مێرگەسۆری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دەبێتە دەروازەیەکی نوێی نێودەوڵەتی لەنێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا.



