د.بریار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دوای ھەوڵەکانیان حکومەتی عێراق دەرمان و پێداویستی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشکی ھەوکردنی مێشکی بۆ سلێمانی دابین کردوە، لە چەند رۆژی داھاتووشدا بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی وەریدەگرێت.

وتیشی، لە ڕابردوودا سەردانی نەخۆشخانەی شار و بەشێکی تری نەخۆشخانەکانی سنووری پارێزگایی سلێمانییان کردوە و داواکارییەکانیان لێوەرگرتوون، دواتر سەردانی وەزیری تەندروستی عێراقی کردوە و توانیوانە رەزامەندی بۆ وەرگرتنی دەرمان و پێداویستی پزیشیکی بەدەست بھێنن.

د.بریار رەشید دەڵێت، بەشێکی زیادەشیان لە دەرمان و پێداویستی پزیشکی و بەشە پێویستی چارەسەرەکـانی تایبەت بەنەخۆشی ھەوکردنی مێشکی منداڵان و لیستێکی تایبەت بە نەخۆشخانە راوێژکارییەکانیان مسۆگەر کردووە.