رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو کە چاودێری رەوشی مافەکانی مرۆڤ لە رۆژھەڵاتی کوردستان دەکات، بڵاویکردەوە، دوو چالاکوانی کورد لە سنە بەناوەکانی عیباد حەبیبی و موسلیم سەعیدپوور لەلایەن دادگای شۆڕشی سنەوە سزای ساڵێک زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنراوە.

ئەوەشی خستووەتەڕو، ئەو دوو چالاکوانە تۆمەتبارکراون بە ئامادەکاری بۆ  ڕێوڕەسمی نەورۆز، سزاکەشیان لە ساڵێک بۆ سێ ساڵ ھەڵپەسێردراوە.