کەسێک لەسەر دزینی 300 ملیۆن دینار و بڕێک ئاڵتون دەستگیرکرا
کوردسات نیوز
٩ی ئایاری ٢٠٢٣
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بەهاوكاری نەهێشتنی تاوانی هەولێر تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە.
هاوڵاتییەک، کە پارە و ئاڵتونی لێدزراوە، سکاڵای لەسەر تۆمەتبارەکە تۆمارکردووە.
تۆمەتبارەکە کوردە و تەمەنی 25 ساڵە، پۆلیس دەڵێت دانی بەتاوانەكەیدا ناوە و بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی 443 راگیراوە.
لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەکەدا، دەستگیراوە بەسەر بڕی 300 ملیۆن دینار و بڕێك ئاڵتون و "چەند پارچە كەرەسەتەیەكی گرانبەهادا،" پۆلیسی سلێمانی وا دەڵێت.



