پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەرزاییەکانی گوندی گوھەرزێیان لە خۆرھەڵاتی قەزای ئامێدی لە سنوری پارێزگای دھۆک بۆردومانکرد.
وتیشی، بەھۆی بۆردومانەکەوە ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو دانیشتووانی ناوچەکە دروستبووە، بەتایبەت لەلای دانیشتووانی گوندەکانی نھێلی.

بۆردومانەکەی تورکیا لەکاتێکدایە کە ماوەی چەند رۆژێکە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوبەناو بۆردومانی زنجیرە چیاکانی مەتینا و گارە لە سنوری قەزای ئامێدی دەکەن.