سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی فارس ئاغا رەشگەری دەکات
کوردسات نیوز
١٠ی ئایاری ٢٠٢٣
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێز کاک فارس ئاغا رەشگەری، ئەندامی خوولی یەکەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق و کەسایەتی دیاری دەڤەری بادینان .
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (ئازاد یونس ئاغا) برای بەڕێزتانم پێگەیشت .
پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم کە نموونەی باڵای تێکۆشانن لەپێناو کوردستان.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت .
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان