فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر رونکردنەوەیەکی سەبارەت بە بردنەدەرەوەی کریدت کارت و دێبت کارت بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ‎دوای زیادبوونی دیاردەی بردنە دەرەوەی"کریدت کارت و دێبت کارت" بە رێژەیەکی بەرچاو لە فڕۆکەخانەدا، تائێستا نزیکەی دوو ھەزار و ١٥٠ کارت دەستی بەسەردا گیراوە.

دەشڵێت، ئەو کارتانە لەلایەن گەشتیارانەوە بە مەبەستی بردنە دەرەوەی وڵات بۆ ساغکردنەوەی پارە بەکارھاتووە. 

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، بردنە دەرەوەی "کریدت کارت و دێبت کارت" ڕێگەپێدراو نییە، بەپێی یاسا و رێنماییەکانی دارایی ڕێکخراوە، ھەر گەشتیارێکیش دەتوانێت تەنیا دوو کارت بباتە دەرەوەی وڵات، بە مەرجێک ئەو دوو کارتە بە ناوی خودی گەشتیارەکەوە تۆمارکرابێت لە ھەر بانکێکدا.