حەسیبە عەبدوڵڵا ، لێپرسراوی بۆردی پێکهاتەکانی یەکێتی رایگەیاند، ئەو پەلامارەی چەکدارانی پۆلیسی فیدراڵی بەپێشێلکردنێکی زەقی مافی هاوڵاتیبون دەزانین لەوڵاتێکدا کەبانگەشەی یاسا و چەسپاندنی دەسەڵاتی یاسا دەکات.

دەقی راگەیەندراوەکەی لێپرسراوی بۆردی پێکهاتەکانی یەکێتی:

پەلاماردانی گەنجێکی ئێزدی ریسواو مەحکوم دەکەین
لێدان و سوکایەتیکردن بەگەنجێکی ئێزدی ریسوا و مەحکوم دەکەین.
دوای ئەوەی لەبەردەم فەرمانگەی کارتی نیشتمانی شارۆچکەی گردعزێری سەربەقەزای بەعاج لەپارێزگای نەینەوا کەدەکەوێتە باشوری قەزای شەنگالەوە چەند پۆلیسێکی فیدراڵی پەلاماری هاوڵاتییەکی ئێزدیانداو  سوکایەتییان بەرامبەری ئەنجامداوە، ئەو روداوە ئێمەی نیگەرانکردوە.
ئەو پەلامارەی چەکدارانی پۆلیسی فیدراڵی بەپێشێلکردنێکی زەقی مافی هاوڵاتیبون دەزانین لەوڵاتێکدا کەبانگەشەی یاسا و چەسپاندنی دەسەڵاتی یاسا دەکات.
ئێمە لەبۆردی پێکهاتەکانی ی.ن.ک کەنوێنەرایەتی هەموو پێکهاتە ئاینی و نەتەوە جیاوازەکان لە کوردستان وناوچە جێناکۆکەکان دەکەین ئەو پەلامارە بۆ سەر هاوڵاتی(عێدان سەعدون موراد) ئیدانە و مەحکوم دەکەین.
ئەو جۆرە پەلامارانە تەنها و تەنها لەدەسەڵاتە دیکتاتۆریەکان دەوەشێتەوەو پێچەوانەی کارنامەی حکومەتی عیراقە کەبانگەشەی ئازادی و ئاشتی و سەروەری یاسا دەکات.
سەرباری ئیدانە و مەحکومکردنی ئەو پەلامارە داواکارین لەخودی بەرێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق لیژنەی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو روداوە پێک بهێنێت و ئەنجامدەرانی  ئەو پەلامارە بدرێنە دادگا.

حەسیبە عەبدوڵڵا 
لێپرسراوی بۆردی پێکهاتەکانی ی.ن.ک
5.7.2023