ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژئاوای سوریا بە ھەماھەنگی لەگەڵ مانگی سوری کوردی تەرمی ١١ کۆچبەری وەرگرتەوە کە پێنجیی حوزەیرانی رابردوو بە ھیوای گەیشتن بە ئەوروپا لە کەناراوەکانی وڵاتی جەزائیر خنکابوون.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری  بە ھەماھەنگیکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی جەزائیر، لوبنان، سوریا توانی تەرمی کۆچبەرەکان وەربگرێتەوە و رادەستی کەسوکارەکانیان بکاتەوە.

لە نەخۆشخانەی تەبقەی نیشتمانییەوە، تەرمی ھەشت لە کۆچبەرەکان بەرەو کۆبانێ و سیانیشیان و قامیشلۆ بەڕێکران تاکو لە زێدی خۆیان بەخاکبسپێردرێن.