رۆژی ١ی ئاب دادگای فیدراڵی لەسەر پرسی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم کۆدەبێتەوە
کوردسات نیوز
٦ی تەمووزی ٢٠٢٣
بەپێی ئەو خشتەیەی لەلایەن دادگای فیدراڵی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، رۆژی یەکی ئابی داھاتوو یەکەم دانیشتن سەبارەت بە سکاڵایەک لەسەر پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، کە لەلایەن ژمارەیەک پەرلەمانتارەوە لە دژی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم، تۆمارکراوە.
لە سکاڵاکەدا داواکراوە بڕیاری ژمارە ٦١ی ٢١/٦/٢٠٢٠ی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم سەبارەت بە بڕینی رێژەی ٢١%ی مووچە و شایستەی دارایی مووچەخۆران و خانەنشینان و سەرجەم وەزارەت و دەستەکان و ھەروەھا لێکەوتەکانی ئەو بڕیارە، ھەڵبوەشێنرێتەوە.



