قوباد تاڵەبانی: بەبیستنی ھەواڵی کۆچیدوایی ھونەرمەند جان تۆماس نیگەران و دڵگران بووم
کوردسات نیوز
٦ی تەمووزی ٢٠٢٣
بەڕێزان ھونەرمەند و ھونەردۆستانی کوردستان
بەڕێزان خانەوادەی کۆچکردوو (جان تۆماس)
بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەندی میوزیکژەن (جان تۆماس) نیگەران و دڵگران بووم.
(جان) ھونەرمەندێکی بەتوانا و بەئەزموون و بەھرەمەند بوو کارەکانی لەگەڵ تیپی موزیکی باواجی و خانزاد و سلێمانی و ھەولێردا جێگای بەرز نرخاندن و رێزن.
لەم بۆنە غەمناکەدا پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و خانەوادەی کاکە جان و ھەموو ھونەرمەندانی کوردستان دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم.
خوای گەورە لێی خۆش بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران



