وەزارەتی گواستنەوە: پلەکانی گەرما (2-4) پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە
کوردسات نیوز
٦ی تەمووزی ٢٠٢٣
وەزارەتی گواستنەوە راشیگەیاندووە، کاریگەریی ئەم شەپۆلی گەرمایە تا ڕۆژی شەممە بەردەوامی دەبێت، پاشان پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە و کاریگەری ئەم شەپۆلە کۆتای دێت.
بە پێی پێشبینیەکان ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە و خێرای با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت کە (10 – 15) کیلۆمەتر دەبێت لە سەعاتێکدا.



