بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی گشتی عێراق، ژمارەی قوربانیانی ڕووداوەکانی ھاتووچۆ لە قوربانیانی دەستی تیرۆر زیاترە.
لەبارەی زیادبوونی ڕووداوەکانیش، شارەزایانی بواری ھاتووچۆ دەڵێن، لە ھەرێمی کوردستان بەکارھێنانی مۆبایل لە کاتی لێخوڕین و تیژڕەویی و خراپی رێساکان و پابەند نەبوونی شۆفێران بە رێنماییەکان، سەرەکیترین ھۆکارن بۆ ڕووداوی ھاتووچۆ.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، گەنجێکی تەمەن ١٣ ساڵ لەکاتی مەلەکردن لە ئاوی دەربەندی رانیە خنکا و تەرمەکەی لەلایەن تیمی ژێر ئاوویەوە دەرھێنراوەتەوە. منداڵەکە لە دایکبووی ساڵی ٢٠٠٩ یە و دانیشتووی شاری ڕانیەیە.
لەئێستادا نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ لە ھەر چوار پارێزگاکەی ھەرێم بە ١١٥٠ دینار بۆ ١١٧٥ دینارە و نرخی موحەسەن ١٢٧٥ دینار و سوپەریش ١٣٥٠ دینارە. بەڵام لە پارێزگاکانی عێراق و کەرکوک نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ بە ٤٥٠ دینارە.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بۆرسەی جیھانیی بە ١٢١ دۆلارە و یەکێک لە ھۆکارەکانی گرانی نرخی بەنزین بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو دەگەڕێتەوە.
"نازم عەبدوڵا" سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ناڕازیین لەو بریارەی ئیدارەی گەرمیان چونکە پێداویستییەکانی بەخێوکردنی مریشک گرانە و بە دابەزاندنی نرخی مریشک خاوەنی کێڵگە پەلەوەرییەکان زیانی زۆر دەکەن.
وتیشی، بۆ دەربڕینی ناڕەزایی سبەینێ خاوەنی کێڵگە پەلەوەرییەکان لەبەردەم پارێزگاری سلێمانی گرددەبنەوە.
سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، نرخی مریشک لە کێڵگەکان لە نێوان ٣٥٠٠ بۆ ٣٨٠٠ دینارە، بە پێی زانیاریەکانی کوردسات نیوز ئەمڕۆ لە بازاڕەکاندا یەک کیلۆ مریشک لە سەروو ٥٠٠٠ دینارەوە بە ھاووڵاتیان فرۆشراوە.
بەپێی راپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، ھاوسەرگیری پێشوەخت لە عێراق و ھەرێم لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا زۆر زیادی کردووە، بەشێوەیەک لە ساڵی رابردوودا ٢٥.٥%ی کچانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ لە عێراق ھاوسەرگیرییان کردووە، لە ھەرێمیش رێژەکە کەمێک کەمتر بووە و ٢٢.٦% بووە.
دوای ئەوەی نوسراوێکی رەسمی بڵاوکرایەوە کە تیایدا رێژەی کارەبا بۆ پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە کەمتر لە پارێزگاکانی ھەولێر و دھۆک دابین دەکرێت، وەزارەتی کارەبای ھەرێم رایگەیاند، وەزارەت ڕەچاوی ھەموو تێبینی و سەرنجەکانی کردووە لە جیاوازی پلەکانی گەرما و ھەر حاڵەتێکی دیکە کە ھەبووبێت.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، ٥٠ مێگاوات کارەبا لە سەروو پشکی سلێمانی بۆ ئەو پارێزگایە دابینکراوە تاکو لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران یەکلا بکرێتەوە، ھەروەھا بۆ پشکی کارەبای گەرمیانیش بە ڕەچاوکردنی بەرزی پلەکانی گەرمای ناوچەکە، پشکیان لە رێژەی ٤.١% لە تێستەکە کراوەتە ٤.٧%.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو کەسەی لە رووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە، پێشتر کارمەندی تەندروستی کۆیە بووە.
سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند، ھێرش بۆ سەر ھەولێر کارێکی تاوانکارییە و ھەوڵە نیشتمانییەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات و سەلامەتی ھاووڵاتیان دەکاتە ئامانج، بۆیە بە تووندی سەرکۆنەی دەکەین.
وتیشی، پێویستە بە تووندی دژی ئەو جۆرە کارانە بوەستینەوە کە دەیەوێت وڵات نوقمی گێژاو بکات و ئاسایش و ئارامی تێکبدات.
لە کۆتایشدا ڕایگەیاند، گرنگە یەکڕیزی نیشتمانی پتەوتر بکەین و مەرجەعییەتی دەوڵەت و دەزگا ئەمنییەکان بەھێزتر بکرێت دژی ھەموو ئەو کەسانەی لە یاسا دەرچوون.
٥٩ ساڵ لەمەوبەر لە ٩ی حوزەیرانی ١٩٦٣ لە سەرەتای دەسەڵاتی بەعسییەکاندا، لیوای ٢٠ی سوپای عێراق بە سەرپەرشتی "زەعیم سدیق" قەدەغەی ھاتووچۆی لە سلێمانی ڕاگەیاند کە بە مەنعتەجەولەکەی سلێمانی ناسراوە.
لەو ڕۆژەدا ھەڵمەتی دەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆر لە ھاووڵاتیان و کەسایەتی شاری سلێمانی دەستیپێکرد، لە ئەنجامدا ٨٢ ھاووڵاتی لە "حامیەی سلێمانی" شوێنی پارکی ئازادی ئێستا کۆمەڵکوژکران، شارەوانی سلێمانیش لە شوێنی ڕووداوەکە مۆنۆمێنتێکی بۆ شەھیدانی ٩ی حوزەیران دروستکردووە.
بڕیارە ئەمڕۆ بۆ دووەم جار نوێنەری لایەنەسیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان و"جنین پلاسخارت" نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، سەبارەت بە ڕەوشی سیاسی عێراق و ھەرێم لە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان کۆببنەوە.
بە پێی زانیارییەکانیش کۆبوونەوەکە تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەسەر ڕەوشی سیاسی و ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و لێکنزیککردنەوەی لایەنەکان لەسەر یاسای ھەڵبژاردن و چۆنیەتی میکانیزمی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ھەڵبژاردن.
وەزارەتی بازرگانی ھەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی قۆناغی یەکەمی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢ دەکرێت، داوا لە جوتیارانیش دەکات ئەوانەی گەنمیان ڕادەستی سایلۆی ھەولێر کردووە سەردانی سایلۆ بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پارەی گەنم.
جەختی لەوەشکردووەتەوە، لە سایلۆی ھەولێر بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ھەرێم و بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانی عێراق، قۆناغی یەکەمی چەکی پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کارئاسانی تەواوکراوە بۆ بازرگانەکان، بۆ ھاوردەکردنی بەنزین و لابردنی باجی گومرک لەسەر ھاوردەکردنی بەنزین.
ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی ھەرێم ڕۆژانە نزیکەی یەک ملیۆن لیتر بەنزین بەرھەم دەھێنێت بە نرخی ٦٩٠ دینار و لە ڕێگەی بەنزینخانەکانەوە دابەش دەکرێت.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان جەختیکردووەتەوە، لە ڕێگەی لیژنەی تایبەتەوە چاودێری بەردەوامی بەنزینخانەکان دەکرێت، ھەر بەنزیخانەیەک کوالیەتی بەنزینەکەی خراپ بێت سزا دەدرێت.
باسی لەوەشکردووە، بڕیار بووە ڕۆژانە حکومەتی فیدراڵی یەک ملیۆن لیتر بەنزین بۆ ھەرێم بنێرێت، بەڵام لە نۆ مانگی ڕابردوودا نیوەی ئەو بڕە بەنزینەی ناردووە و لە سەرەتای مانگی ئایاری ئەمساڵیشەوە ھیچ بڕە بەنزینێک نەنێردراوە بۆ ھەرێمی کوردستان.
د. بەرھەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، ھێرش بۆ سەر ھەولێر کارێکی تاوانکارییە و ھەوڵە نیشتمانییەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات دەکاتە ئامانج.
ھاوکات نوێنەرایەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان "یۆنامی" ڕایگەیاند، ھێرشەکە کردەوەیەکی تری بێباکانەیە و عێراق پێویستی بە ھێزی چەکداری خۆبەناوبژیوانزان نییە و پێویستیشە ئەنجامدەرانی کردەوەکە لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.
ھاوکات دەیڤد ھەنت، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە ھەولێر ئیدانەی ھێرشەکەی کرد و بە کردەوەیەکی توندوتیژی بێمانا ناوی برد و پشتیوانی و ھەماھەنگی وڵاتەکەشی بۆ ھەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
دوای ھێرشەکەش وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێشتر چاوەڕوانی ھێرشیان بۆ سەر ھەولێر کردبوو.
ڕاشیگەیاند، گرفتی کەمئاوی تەنیا لە ئاوی سەرزەوی نیـیە، بەڵکو ئاوی ژێر زەویشی گرتووەتەوە و ئاوی ژێر زەوی دابەزیوە.
وتیشی، ناوچەکانی باشوری ھەولێر و مەخموور و دیبەگە و گوێڕ و ناوچەی گەرمیان بە تایبەت کەلار و کفری، ھەڕەشەی بە بیابانبوونیان لەسەرە.
ڕاشیگەیاند، ئەو ناوچانە نەگەیشتووینەتە حاڵەتی بە بیابانبوون بەڵام ھەڕەشەیان لەسەرە و پێویستە کار بکرێت لەسەر زیاکردنی ڕووپۆشی ڕووەکی.
پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، بەھۆی تەقینەوەی غاز لە شاری نەوسود لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، باڵەخانەیەکی سێ نھۆمی ڕووخا.
وتیشی، بەھۆی تەقینەوەی غازەکەوە دوو کەس گیانیان لە دەستدا و چوارکەسی تریش برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون، لە ئێستادا ڕەوشەکە کۆنتڕۆڵکراوە.
وتیشی، سەرچنار دوو لەسەر سێی توانای بەرھەمھێنانی ئاوی لەدەستداوە و ٣٥٪ تاکو ٥٠٪ی ئاوی سلێمانیش بەفیڕۆ دەچێت.