کوردستانکوردستان

قوباد تاڵەبانی لە رێورەسمی ئیمزاکردنی گرێبەستی کاری ھاوبەش نێوان وێستگە نیوز و سی دی ئۆ لەگەڵ زانکۆکانی سلێمانی و پۆلیتەکنیک وتەیەکی پێشکەشکردو رایگەیاند، ماوەیەکی زۆرە میدیا بەکارھێنراوە بۆ شەڕ و ھێرشکردنە سەر یەکتر و ئاڵۆزکردنی دۆخێک کە خۆی لە خۆیدا ئاڵۆزە.

راشیگەیاند، زانکۆکان تەنھا شوێنێک نین بۆ دابەشکردنی بڕوانامە بەڵکو دەبێت بەشێک بن لە کۆمەڵگەو رۆڵیان ھەبێت لە ھوشیارکردنەوەی کۆمەڵگەو گەشەپێدانی ئابوری .

جەختیشی کردەوە ھەماھەنگی نێوان میدیا و زانکۆکان کارێکی بەجێیەو ھیوادارن لە رێگەی وێستگەکلاس خەڵک دەستی بگات بە زانیاری دروست و دووریان بخاتەوە لەو شەڕە پۆپۆلیستیەی ئەمرۆ توشیان بووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی ،هەنگاوەكانی بانكی ناوەندی عیڕاق جێی دڵخۆشییە و بانكی ناوەندی ئەمریكاش دەست خۆشی لە هەنگاوەكانی بانكی ناوەندی و محەمەد شیاع سودانی كردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.رێبوار ئیسماعیل ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ریگەیاند، بایکۆتکردنی حکومەتی ھەرێم لەلایەن تیمی یەکێتییەوە بۆ ئەوەیە کێشەکان بخرێنە سەر مێزی گفتوگۆ و بە تەواوی چارەسەر بکرێن، چونکە یەکێتی نایەوێت کۆبوونەوە تەنھا لە پێناو کۆبوونەوەدا بێت، بەڵکو ئامانجی یەکێتی ئەوەیە نیەتێکی جددی ھەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کە تائێستا ئەو نیەتەیان لە لایەنی بەرامبەر نەبینووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دیدارەکەدا کە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ ، جەلال شێخ ناجی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری،  ژمارەیەک لە لێپرسراوانی دەزگا ئەمنییەکان ئامادەیبوون، گفتوگۆ کرا لەبارەی بارودۆخی ئەمنی و ھەماھەنگی دەزگا ئەمنییەکانی ھەرێم و عێراق و پلانی نوێ بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆر و تەئکید کرایەوە لە پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندییە سەربازی و ھەواڵگریی و ئەمنییەکان و فراوانکردنی ئاسۆی ھاریکارییەکان لەپێناو سەقامگیری زیاتر لە وڵات و پاراستنی ئاسایشی گشتی و رێگەگرتن لە ھەر مەرامێک کە ئارامی و ئاسایش بخاتە مەترسییەوە .

سەرۆک بافڵ بە گرنگییەوە ئاماژەی بە کردە سەربازی و ھەواڵگرییە ھاوبەشەکانی دەزگا ئەمنییەکانی ھەرێم و عێراق کرد کە لەماوەی رابردوودا ئەنجامی ئەرێنی زۆر باشی ھەبووە و ئۆپەراسیۆنەکان بوونەتە مایەی سەقامگیری زیاتر و بەرقەراترکردنی ئاسایش و ئارامی و داواشیکرد ئەو ھاوکاری و ھاریکاریانە زیاتر بکرێن و ژورە ھاوبەشەکان فراوانتربکرێن لەپێناو نەھێشتنی ھیچ دەرفەتێک بۆ تیرۆریستان و رایگەیاند ئەم ھاریکاریانە لە نێوان ھەردوولا زامنی ئارامی و پاراستنی سەروماڵی خەڵکە بە تایبەت لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان ھەیە کە پێویستە ئەم ھەماھەنگیانە زیاتر بکرێن .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی زانیارییەکان، دەیان تۆن خۆراک و ھەزاران پارچە دەرمان و کەلوپەلی دیکە گەیەنراونەتە کەمپینی ھاوخەمتانین و زیاتر لە ٣٨٩ ملیۆن دینار و ١٣٢ ھەزار دۆلاریش کۆکراونەتەوە.

بەپێی ئامارێکی کەمپینی ھاوخەمتانین، لە رۆژی ٧ تا ١٠ ی شوبات لە بابەتی خواردەمەنی بڕی ٣٦ ھەزار و ٩٢٠ کیلۆ برنج و شەکر و چا و زەیت و دۆشای تەماتە و ساوەر و پاقلەمەنییەکان کۆکراوەتەوە، بەتانی و راخەر و دۆشەک بڕی ١٣ ھەزار و ١١٣ پارچە و جل و بەرگ و پێڵاو ١١ ھەزار و ٨٤٨ کیسەی جۆراوجۆر کۆکراوەتەوە، دایبی منداڵان و پێداویستی ژنان بڕی ٢ ھەزار و ٢٢٣ پارچە و شیر ٢ ھەزار و ٩٢٠ فوتوی جۆراوجۆر لە کیلۆدا کۆکراوەتەوە.

 ھەر بەپێی ئامارەکە ئامێری گەرمکەرەوە لە سۆپا و ھیتەر ٤٧٠ دانە، پێداویستی خاوەن پێداویستی تایبەت ٢٠٦ کورسی و ئامرازەکانی تری خاوەن پێداویستی کۆکراوەتەوە، ھەروەھا بڕی ٢٤٢ خێمە و ١٩٦ پارچەی یاری و پێداویستی منداڵان کۆکراوەتەوە، دەرمان و پێداویستی پزیشکیش ١٨٢ کارتۆن و ١٣ ھەزار و ٨٢٤ پاکەت ، لەگەڵ ٧٠٨ کارتۆن بابەتی پاککەرەوەی جۆراوجۆر کۆکراوەتەوە.

ھەروەھا بەپێی ئامارێکی ماڵپەڕی شەفافیەت زیاتر لە ٣٨٩ ملیۆن و ٢٩٢ ھەزار دینار، لەگەڵ ١٣٢ ھەزار و ٨٤٠ دۆلار گەیەنراوەتە کەمپینی ھاوخەمتانین، بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی رۆژئاوا و باکور و رۆژھەڵاتی کوردستان، بڕیارە دوای تەواوبوونی کەمپینەکە ھەموو ئەو بابەتانەی کۆکراوەتەوە بە میکانیزمێکی گونجا و بگەیەنرێتە دەست زیان لێکەوتوانی بومەلەرزەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی سامانەسروشتییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، لەم چەند رۆژەی دواییدا چەند کەسێک لە دەزگا میدیا عێراقییەکانەوە بانگەوازی ئەوە دەکەن گوایە نەوتی ھەرێمی کوردستان لە ڕێگەی تانکەرەوە بەقاچاغ ئەبرێتە دەرەوە و بە وڵاتی ئیسرائیل دەفرۆشرێت، ئێمە لەوەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەتوندی ئەم بانگەوازە چەواشەکارییانە رەتدەکەینەوەو بە ھەوڵی ناحەزانی سەقامگیری و رێکەوتنی نێوان عێراق و کوردستان ھەژماری دەکەین. 

دەشڵیت، ھەموو ئەم لێدوانانە ھیچ بنەما و راستییەکی تێدا نییە، لەکاتێکدایە ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدراڵ سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانن، ئەم بانگەوازە چەواشەکارییانە تەنیا ئامانج لێی تێکدانی ئەو ھەلە زێڕینەیە کە لەدوای پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق رەخساوە بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکان. 

وەزارەتی سامانی سروشتییەکان دووپاتی دەکاتەوە کە نەوتی ھەرێمی کوردستان بە تەواوی لە رێگەی بۆری و لە ژێر وردبینی کۆمپانیای بێلایەنی (دیلۆیتی) نێودەوڵەتیی ھەناردەی دەکات و ھەموو کاتێک ڕێز لە دەستووریی عێراقی فیدراڵ و یاساکان دەگرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەکۆبوونەوەکەدا رایگەیاند، دەبێت ھونەر لەسەردەستی ھونەرمەندان بەرەوپێشچوونی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت و ھەرێمی کوردستان و بەتایبەت شاری سلێمانی کە بە پایتەختی رۆشنبیری ناسراوە رەنگدانەوەی ناوەکەی بێت.

‏‎لەبارەی ئازادیی کاری ھونەری و دەستتێوەردانی سیاسیشەوە وتی، نابێت ھونەر بە سیاسی بکرێت و رێگەمەدەن ھیچ کەس و لایەنێک دەستوەردان لە کارەکانتان بکات. رەخنەگربن و لەڕێگەی ھونەرەکەتانەوە بەگژ نادادی و ستەمدا بچنەوە، ئەمەش یەکێکە لە ئەرکەکانی ھونەر.

‏‎ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ چەند بڕیارێکی گرنگ و پێویستی لەبارەی دۆخی ھونەر و ھونەرمەندان لە ھەرێمی کوردستان، بەرەوپێشچوون و گەشەپێدانی رەوتی ھونەری و پشتیوانیی ھونەرمەندان دەرکرد و وتی، ئەنجوومەنێکی تایبەت لە ھەموو بوارە ھونەرییەکاندا دروستدەکەین و پێکەوە ھەنگاوی گەورە لەوبارەیەوە دەنێین.

‏‎لە بەرامبەردا ھونەرمەندانی کوردستان ئاماژەیان بە گرفت و بەربەستەکانی نێو کایەی ھونەر کرد و میکانیزمی چارەسەرکردنی کێشەکانیان خستەڕوو و رایانگەیاند، ئەم دیدارانە گرنگی خۆیان ھەیە و ھۆکارێکە بۆ رەواندنەوەی کێشەکان و ھەنگاونان بە ئاڕاستەی داھێناندا.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە پرسەنامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانیدا ھاتووە " ‎کۆچی دوایی کاک سەلام، پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی یەکێتی لە گەرمیان لەدڵەوە نیگەرانیکردین".

دەقی پرسەنامەکە: 

بەڕێزان کەسوکار و خانەوادەی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین (سەلام فەقێ عەلی) 
‎کۆچی دوایی کاک سەلام، پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی یەکێتی لە گەرمیان لەدڵەوە نیگەرانیکردین.
‎بۆ ئەم خەمە قووڵە پرسە و ھاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە نموونەی خەبات و قوربانیدانن.
‎لەخوای گەورە داواکارم رۆحی ھەڤاڵی کۆچکردوومان شاد بکات و ئارامی بە ھەموولایەک ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە: 

‎بەڕێزان کەسوکار و بنەماڵەی تێکۆشەری کاک (بەختیار شێخ عوسمان)
‎بۆ کۆچی دوایی بەختیار شێخ عوسمان، تێکۆشەری رێی خەبات و شۆڕشی نوێ، برای شەھیدان کاک سەردار و کاک رێبوار، پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە شۆڕشگێڕەکەتان دەکەم کە نموونەی بەرزی خەبات و تێکۆشانن لەپێناو کوردستان.
‎لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بە ھەموولایەک ببەخشێت.
‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ کۆمپانیا ناوخۆییەکانی وڵاتەکەی تایبەت دروستکردنی فڕۆکە رایگەیاند، ھیچ کاتێک شەڕ و بژاردەی سەربازیی لە بەرنامە و ئامانجەکانی مۆسکۆدا نەبووە و لە ئێستاشدا نییەتی، شەڕی ئۆکراینیش ناچاری بووە و نازییەکانی ئەو وڵاتە ھەڵیانگیرساند، چونکە سنورەکان و کۆی ئاسایشی نەتەوەیی روسیا لە ژێر مەترسییەکی گەورەدابوو.

وتیشی، لەئێستاشدا ئامانجی سەرەکی روسیا کۆتایی ھێنانە بەشەڕ، چونکە لە ھیچ شوێنێکی جیھان شەڕ نەک کێشەکانی چارەسەر نەکردووە، بەڵکو ئاڵۆزتری کردووە، بەڵام کێشەکە ئەوەیە ئۆکراین لە فەرمانی وڵاتانی تر بڕیار دەدات و ھەڵسوکەوت دەکات، کە ئەوەش رێگرێکی سەرەکی بەردەم ھەوڵەکانی ئاشتی و ئاگربەستە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەشدار حەسەن رایگەیاند، "لەلایەن پارێزەرانی عێراق و نوخبەی رۆشەنبیران و چالاکوانانی موتەنەبی، خەڵاتی رێزلێنانمان پێشکەش کرا، لە بەرامبەر ئەوەی خۆم و تیمەکەمان وەک باشترین داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ لەسەر ئاستی جیهان بۆ ساڵی ۲٠۲۲ لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەلبژێردراین."

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە...

ئەمڕۆ ١٩ ساڵ بەسەر مورافەعە مێژووییەکەی سەرۆک مام جەلال بۆ سەلماندنی کوردستانیبوونی کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکان لە ڕێگەی بەڵگەی مێژوویی و یاساییەوە تێدەپەڕێت.

خەبات و ھەوڵدانی بێوچان و لەمێژینەی سەرۆک مام جەلال لەپێناو کەرکووک و پاراستنی شوناسی شارەکە، نیشاندەری ئەو راستییە حاشاھەڵنەگرەیە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەرگیز سازشی لەسەر خاکی کوردستان نەکردووە و نایکات. باوەڕی نەگۆڕ و پتەوی ئێمە سەبارەت بە کوردستانیبوونی کەرکووک روونە، بەڵام تەبایی و پێکەوەژیانی نێوان نەتەوە و کەلتوورە جیاوازەکانی شارەکەمان لەیادنەکردووە و پارێزگاریمان لێکردووە.

ئێمە بە شوێنپێی سەرۆک مام جەلال و سوودوەرگرتن لە میراتە دەوڵەمەندەکەیدا دەڕۆین، ھەربۆیە لەماوەی رابردوودا لە ماڵەکەی خۆی لە بەغدا کە کۆکەرەوەی ھەموو دەنگە جیاوازەکان بوو، کاراکردنەوەی مادەی ١٤٠ـمان لە کارنامەی حکومەتی نوێدا جێگیرکرد و ھەموو ھەوڵێکیشمان لەپێناو جێبەجێکردنیدا دەبێت.

سڵاوی قارەمانێتی و خۆڕاگری بۆ کەرکووکییە سەربەرزەکان دەنێرین و پێیاندەڵێین شارەکەتان قودسی کوردستان بووە و ھەرواش دەمێنێتەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ساڵی رابردوودا ئاستی بەرھەمھێنانی غاز بەڕێژەی ١٪ بەرزکردووەتەوە، ھاوکات لە نیوەی دووەمی ساڵی رابردوودا  توانای بەرھەمھێنانی لە رێگەی کێلگەی غازی کۆرمۆر رۆژانە بەبڕی ٥٠ ملیۆن پێ سێجا بەرزکردووەتەوە، لە رۆژی ١٤ی مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵیشەوە ئاستی بەرھەمھێنانی غازی سروشتی رۆژانە ٥٠ ملیۆن پێ سێجا زیادبووە و لە ٤٥٠ ملیۆن پێ سێجاوە بۆ ٥٠٠ ملیۆن پێ سێجا بەرزبووەتەوە.

کۆمپانیاکە راشیگەیاندووە، لە چوارچێوەی پلانی پەرەپێدان بە کێڵگەی کۆرمۆر، چوار بیریان ھەڵکۆڵیوە لەو پێنج بیرەی پلانیان بۆ داڕشتبوو. 

ھەروەھا کۆی داھاتی کۆمپانیاکە کە گەورەترین کۆمپانیایە کە لە کەرتی غازی سروشتی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست کار دەکات، لە ٢٠٢٢دا بەراورد بە ٢٠٢١ بەڕێژەی ٥٣٪ بەرزبووەتەوە بۆ ١٩٦ ملیۆن دۆلار.  

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆنگرەکەدا ئاماژە بەوەشکرا، پێویستە ھەموو تاکێکی کۆمەڵگە چاولە ئێمەی کورتەباڵاکان بکەن وەک (خورشیدە حسێن) کە ئەندامی کۆمەڵەی کورتە باڵاکانەو ھاوکاری گەیاندۆتە کەمپینەکە.
 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی رۆشنبیری  و لاوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاندوە، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا  بومەلەرزەیەکی بەھێز، باکور و ڕۆژئاوی کوردستانی ھەژاند و بەدەیان ھەزار شەھید و برینداری لێکەوتەوە. وەک ھاودەردی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیانی ئەو دوو بەشەی کوردستان، بڕیاریداوە ھەموو چالاکییەکی ئاھەنگ ئامێز لەسەرجەم فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتەکەی رابگرێت.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە


شاناز ئیبراھیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق جەختی لەوە کردەوە مەسیحیەکان نوێنەرایەتی میراتی مێژووی عێراقن و پێکھاتەی سەرەکین ئەم نیشتمانەن.

 وتیشی، ھەر گۆڕانکارییەک لە ئامادەبوونیاندا کاردانەوەی نەرێنی دیمۆگرافیای ھەیە و کاریگەری دەخاتە سەر ئەو پێکھاتانەی دیکە کە میرات و کولتوور و مێژووی عێراق و ھاووڵاتیانی پێکبھێنن.

 خانمی یەکەمی عێراق خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە بەشداریکردن لە ئاھەنگی جەژنی کریسمس وھاتنی سەری ساڵی نوێ، ھەروەھا بە دیداری خێزان و منداڵە مەسیحییەکان کە نەوەکانی عێراقن کە ھەمیشەیی بەرھەمھێنان و کارلێککردن بە داھاتوو دەبەخشن بۆ خزمەتکردنی عێراق لە ھەموو بوارەکاندا.

لای خۆیەوە کاردیناڵ لویس ساکۆ سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ بەشداریکردنی جەنابی سەرۆک کۆماری عێراق دکتۆر عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید و خانمی یەکەمی عێراق   لە ئاھەنگەکانیان بۆ جەژنی کریسمس، جەختی لەسەر کاریگەرییە گەورەکانی ئەو بەشدارییە کرد لە بڵاوکردنەوەی دڵنیایی و خۆشی لە دڵی ھەموویان، وەک ھاندەرێکی گرنگ بوو لە تەرخانکردنی سەقامگیری دەروونی خۆیان و ئیرادەیان بۆ مانەوە لە وڵاتەکەیان و سوپاسی ھەموو ھەوڵەکانیان کرد بۆ خزمەتکردنی ئەو خۆشگوزەرانی مەسیحیەکان و سەرجەم ئاین و ئاینزاو پێکھاتەکانی ئەم نیشتمانە، ھاوڵاتی بوون کە شانازی بە سەربەخۆیی و ھاووڵاتیبوونی ڕاستەقینەی خۆیانەوە دەکەن

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...466467468469470...923