وەزیری دارایی عێراق دڵنیاییدا لە دامەزارندنی سێ یەکەمەکان و ھەڵگرانی بڕوانامەی باڵا لە ھەرێم
کوردسات نیوز
٨ی ئایاری ٢٠٢٣
د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە کۆبوونەوەی شەوی رابردووی لیژنەی دارایی لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، لەبارەی چارەنووسی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان و ھەڵگرانی بڕوانامەی باڵای ماستەر و دکتۆرا لە ھەرێم کە ژمارەیان زیاتر لە ١٠ ھەزار کەسە، پرسیاری لێکردووە.
راشیگەیاندووە، وەزیری دارایی عێراق وەڵامی ئەو پرسیارەی داوەتەوە و دڵنیایی داوە لەوەی کە تەرخانکراوی تایبەت بە مووچەی دامەزارندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێم و ھەڵگرانی بڕوانامەی باڵا لە بودجەی گشتی عێراق جێگیرکراوە و لەسەر پشکی ھەرێمی کوردستان ئەژمارکراوە.