پەروین بوڵدان لە ئاھەنگی بانگەشەی پارتی سەوز لە شاری وانی باکوری کوردستان رایگەیاند: سبەینێ مێژووی وان و تورکیا دەنووسنەوە، جارێکی دیکە دەڵێن خاوەن ئیرادەن و وەک پارتی چەپی سەوز یەکەم دەبن. ئەم جۆش و خرۆشە دیارە، خەڵکی وان بڕیاری خۆی داوە.
وتیشی کۆتایی بە دوژمنی کورد دەھێنن، متمانەیان بەخۆیان ھەیە، ئەوانەی لەبەرامبەر کۆمەڵکوژی بێدەنگ بوون، دەڕۆن و پارتی چەپی سەوز کار بۆ بەدیھێنانی ئاشتی و دادپەروەری و ئارامی دەکات.
پەروین بوڵدان دەڵێت، لەسەر ئەم خاکەبووین و دەشبین، شکۆ و ئاشتی بۆ ئەم وڵاتە دەگەڕێنینەوە.
ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دیاردەی خۆلبارین حاڵەتێکە ساڵانە لە وەرزی بەھار و پاییزدا چالاک دەبێت، چونکە جیاوازی و گۆڕان لە پلەکان گەرما بە خێرایی روودەدات.
وتیشی، بەھۆی ھاتنی بارستە ھەوایەکی سارد و نزم بونەوەی پلەکانی گەرما و زیادبوونی خێرایی با بە ئاڕاستەی رۆژئاوا، بوەتەھۆی خۆڵبارین لە ناوچەکانی کەرکوک و ھەولێر و سلێمانی و گەرمیان و کەم بونەوەی مەودای بیین.
بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی راشیگەیاند، کگەری ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە دوای نیوەرۆی رۆژی یەک شەممە بەرەو لاوازبوون دەچێت.
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی تورکیایان ئاگادارکردووەتەوە، کە رۆژی شەممە ١٣ی ئایار، ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان، لە رێگەی بەندەری جەیھانەوە دەستپێدەکەنەوە و کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق-سۆمۆ، کۆمپانیای بوتاشی تورکی لە ھەناردەکردنەوە و بارکردنی نەوت ئاگادارکردووەتەوە.
وەزیری نەوتی عێراق راشیگەیاند، رێککەوتنەکان لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بۆ فرۆشتن و بەبازاڕکردنی نەوتی خاو لە رێگەی بەندەری جەیھان و بەپێی ئەو میکانیزمانەی کۆمپانیای سۆمۆ پشتیان پێدەبەستێت تەواوکراون.
ھەروەھا جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی ھەرێم رایگەیاندووە، ھەموو رێکارەکانی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم بووە.
رۆژی ٢٥ی مانگی ئاداری ئەمساڵ، دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس، سکاڵایەکی لە بەرژەوەندی حکومەتی عێراق یەکلاییکردەوە و بە بڕیاری وەزارەتی نەوتی عێراق ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە راگیرا، دواتریش لە ٤ی ٤ حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، رێککەوتن ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم لەژێر سەرپەرشتی کۆمپانیای سۆمۆ دەستپێبکاتەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، فاتح سوبحی خاوەنی نوسینگەی میدیا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو لە پارێزگای ھەولێر، درەنگانی شەوی رابردوو لەسەر رێگەی ھەولێر و نزیک گەڕەکی شۆراوی کەرکوک رفێنراوە، تائێستاش چارەنووسی نادیارە.
ھاوکات پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیەکانیان بۆ رووداوەکە دەستپێکردووە.
لەپاڵ ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری عێراق، بڕیارە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ژمارەیەک لێپرسراوانی دیکەی حکومی و حزبی عێراق و ھەرێم و ھەروەھا باڵیۆز و نوێنەری وڵاتان بەشدار بن.
مۆزەخانەی بارزانی چەند ساڵێکە کاری تێدا دەکرێت و رێوڕەسمەکەش دوو رۆژ دەخایەنێت.
پۆڵا سیروان تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بە مەبەستی ئەوەی لە نزیکەوە بەڵێنی وەفا بۆ ڕۆحی پاکی مام و سەرجەم شەھیدان دوپاتبکەنەوە سەردانی مەزارەکەیان کردووە.
باسی لەوەشکرد، کە تا دواین ھەناسە ڕیبواری ئەو ڕێگە پیرۆزەن، کە ڕیبازی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە ناحیەی لەیلانی سەر بە پارێزگای کەرکوک، بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە ئەنجامی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە گوندی قەرەلو، کەسێک تەقەی لە ٣ ئامۆزای خۆی کردووە و لە ئەنجامدا کەسێکیانی کوشتوە و دوو کەسیشی بریندار کردووە.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد کەسەکان بە نەتەوە عەرەبن و گوندەکەش عەرەبنشینە.
ئەحمەد زرار، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین، بەئامادەبونی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی ڕاپەڕین و ژمارەیەک لەئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەند، پێشوازی لە وەفدی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران، ژوان سابرو عەتا محەمەد و تیمی یاوەرییان کرد.
لەکۆبوونەوەیەکدا، کە لەهۆڵی چالاکییەکانی مەڵبەند بەڕێوەچوو، لێپرسراوی مەڵبەند بەوردی هەڵوەستەی لەسەر ڕەوشی ئیداری و خزمەتگوزاری ناوچەکە کردو لەگەڵیدا پێشنیارو ڕاسپاردەکانی مەڵبەندی لەپێناو گەشەپێدانی ئیداری و بوژاندنەوەی خزمەتگوزاری و باشتر خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی ڕاپەڕین خستنەڕوو.
دواتر دەرگەی گفتوگۆ بەڕوی بەشداربوواندا کرایەوە، لەکۆتا وێستگەی کۆبونەوەکەشدا وەفدی نوسینگە وێڕای بەهەند وەرگرتنی کۆی سەرنج و پێشنیارەکان، جەختیان لەکار لەسەر کردن و کارپێکردنیان کردەوەو ڕایانگەیاند؛ بەکارو خزمەت وڵامی تێکۆشان و دڵسۆزی کۆمەڵانی خەڵکی ڕاپەڕین ئەدرێتەوە.
دوومانگە ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیھانی تورکیا راگیراوەو ھیچ وادەیەکیش بۆ دەستپێکردنەوەی لە ئارادا نیە، جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، رایگەیاند، لە پرۆژە یاسای بودجەدا بڕی ھەناردەی نەوت رۆژانە بە ٣ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار بەرمیل دیاریکراوەوئەگەر نەوتی ھەرێم ھەناردە نەکرێت بڕی ھەناردەی نەوت بۆ ٣ ملیۆن و ١٠٠ ھەزار بەرمیل کەمبێتەوە، ئەوەش قەبارەی کورتھێنان زیاد دەکات، لەبەرئەوەی حکومەتی عێراق داھاتی نەوتی ھەرێمی خستووەتە نێو پرۆژە یاسای بودجە.
وتیشی، ئەگەر ھەرێمی کوردستان نەوت ھەناردە نەکات ھیچ بڕە پارەیەک لە بەغداد وەرناگرێت ئەوەش دەبێتە کێشەیەکی تر بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم. بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، وادەی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم دیارنیە و پێدەچێت بکەوێتە دوای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا.
محەمەد سەعدەدین، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، حکومەت پابەندە بەوە مووچەی فەرمانبەران بدات. ئەو مووچەیەی نەدراوە لەئەستۆی حکومەتە و پێویستە بیدات. بەڵام لەئێستادا حکومەت ناتوانێت پلانێک دابنێت بۆ ئەوەی لەداھاتوویەکی نزیکدا ئەو پارانە بدرێتەوە.
وتیشی، حکومەتی ھەرێم پێویستە لەگەڵ بەغداد ڕێککەوتنێکی تایبەت بکات سەبارەت بەو بابەتە.
بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ دانەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکان، پێویستە نرخی نەوت بەشێوەیەکی زۆر بەرزبێتەوە و پارەی یەدەگ ھەبێت، یان لە رێگای خشتەیەکەوە لەگەڵ دابەشکردنی مووچە رێژەیەک بدرێتەوە، بەدووریشی زانی لەم قۆناغەدا مووچە پاشەکەوتکراوەکان بدرێنەوە.
وەرزی دروێنەی دانەوێڵە لە یەکی نیسانەوە لە پارێزگاکانی باشور ناوەراستی عێراق دەستیپێکردووە و لە ٢٠ی ئایار لە پارێزگای نەینەوا و لە ١٥ی حوزەیران لە پارێزگای سلێمانی پرۆسەکە دەستپێدەکات.
بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی رایگەیاندووە، بۆ وەرزی ئەمساڵ ملیۆنێک و ٢٠٠ ھەزار دۆنم زەوی کراوە بەدانەوێڵە و چاوەڕواندەکەن بەرھەمی دانەوێڵەیان بگاتە ٢٥٠ بۆ ٣٠٠ ھەزار تۆن، بەھۆی بارانبارانێکی زۆر، بەرھەمی ئەمساڵی دانەوێلەَیان بەراورد بە ساڵی رابردوو زۆر زیاترە و بەشی بەکاربردنی پارێزگاکە گەنمیان ھەیە کە ساڵانە بە ٢٣٠ ھەزار تۆن مەزەندە دەکرێت.
وەزارەتی بازرگانی عێراق پێشبینیکردووە بەرھەمی ئەمساڵی دانەوێڵە بگاتە ٤ ملیۆن تۆن لەکاتێکدا عێراق بۆ پێداویستی ناوخۆیی پێویستی بە ٤ ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار تۆنە.
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێز کاک فارس ئاغا رەشگەری، ئەندامی خوولی یەکەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق و کەسایەتی دیاری دەڤەری بادینان .
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (ئازاد یونس ئاغا) برای بەڕێزتانم پێگەیشت .
پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم کە نموونەی باڵای تێکۆشانن لەپێناو کوردستان.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت .
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
دەقی پرسەنامەکە....
بەڕێزان ھونەرمەند و ھونەردۆستانی کوردستان
بەڕێزان خانەوادەی کۆچکردوو کاک (دێنی بەکر)
بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەندی خۆشەویست (دێنی بەکر) نیگەران و دڵگران بووم.
(دێنی بەکر) ھونەرمەندێکی بەھرەمەند و دڵسۆز بوو کەبەوپەڕی ئەمەکداری و خەمخۆرییەوە کارەکانی بەجێ دەگەیاند بەتایبەت لە دوایین ئەرکی دا کە بەڕێوەبەری سینەمای سلێمانی بوو.
لەم بۆنە غەمناکەدا پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و خانەوادەی کاکە دێنی و ھەموو ھونەرمەندانی کوردستان دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم.
خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگای بەھەشتی بەرین بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر رونکردنەوەیەکی سەبارەت بە بردنەدەرەوەی کریدت کارت و دێبت کارت بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دوای زیادبوونی دیاردەی بردنە دەرەوەی"کریدت کارت و دێبت کارت" بە رێژەیەکی بەرچاو لە فڕۆکەخانەدا، تائێستا نزیکەی دوو ھەزار و ١٥٠ کارت دەستی بەسەردا گیراوە.
دەشڵێت، ئەو کارتانە لەلایەن گەشتیارانەوە بە مەبەستی بردنە دەرەوەی وڵات بۆ ساغکردنەوەی پارە بەکارھاتووە.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، بردنە دەرەوەی "کریدت کارت و دێبت کارت" ڕێگەپێدراو نییە، بەپێی یاسا و رێنماییەکانی دارایی ڕێکخراوە، ھەر گەشتیارێکیش دەتوانێت تەنیا دوو کارت بباتە دەرەوەی وڵات، بە مەرجێک ئەو دوو کارتە بە ناوی خودی گەشتیارەکەوە تۆمارکرابێت لە ھەر بانکێکدا.