کوردستانکوردستان

دەزگای ئاسایشی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان لەسەر بنەمای زانیاری ھەواڵگری و بەدواداچوون و چاودێری پاش دەستکەوتنی زانیاری لەسەر تۆمەتبارێکی لە یاساھەڵاتوو لە خواروی عێراق، تیرۆریستێکی بە مادەی چواری تیرۆر، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش دەستگیرکرد و داتر کەیسەکەی رەوانەی دەسەڵاتی دادوەری عێراق دەکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو تیرۆرستە بۆخۆحەشاردان ھاتبووە ھەرێمی کوردستان و لە شارۆچکەی کەلار نیشتەجێبووە و تەمەنی ٤٥ ساڵە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، دوای وەرگرتنی رەزامەندی دەزگای شەھیدان و زیندانییە سیاسییەکانی عێراق کار بۆ ئەوە دەکەن بەندینخانەی نوگرە سەلمان لە پارێزگای سەماوەی باشوری عێراق بکەن بە مۆزەخانەیەک و تاوانەکانی رژێمی پێشووی عێراقی تێدا بخرێتەڕوو. 

ئەندامەکەی فراکسیۆنی یەکێتی ئەوەشی راگەیاند، بەشێکی گەورەی ئەو مۆزەخانە نیشتمانییە تەرخان دەکرێت بۆ خستنەڕووی بەڵگەکانی تاوانی ئەنفال، چونکە ئەو زیندانە لەرابردوودا زۆرینەی ئەنفالکراوانی کوردی تێدا بووە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامی قوباد تاڵەبانی.... 

بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
بەبۆنەی یادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوە و ھەموو مامۆستایانی کوردستان دەکەم.
یەکێتی مامۆستایان خاوەنی مێژوویەکی پڕ لە شانازییە، چ وەک بەشداریکردن و رۆڵی گرنگی لە خەباتی رزگاریخوازانەی گەلەکەماندا و چ وەک ئەرکی پیشەیی خۆی لە پەروەردەکردنی چەندین نەوە و داکۆکیکردن لە مافی مامۆستایاندا.

گومانی تێدانییە کە ئەرکی یەکێتی مامۆستایان لەم قۆناغەدا قورسترە لە ھەر قۆناغێکی دیکە، بەوپێیەی داھاتووی وڵاتەکەمان بەندە بە پەروەردەکردنی نەوەیەکی زانستخوازی نیشتمانپەرەوەرە و بۆ ئەمەش پێویستە یەکێتی مامۆستایان رۆڵی کارا ببینێت لە پێداچوونەوە بە سیستمی پەروەردە و گەشەپێدانی زیاتری پەروەردەی کوردستان.
جارێکی دیکە پیرۆزبایی لە ھەموو مامۆستایانی کوردستان دەکەم و ھیوای سەرکەوتنی زیاتر بۆ رێکخراوەکەتان دەخوازم.

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی.... 

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانەوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی مامۆستایانی کوردستان، سەرۆک و ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دەکەم.
مامۆستایانی کوردستان لە ھەموو وێستگە جیاوازەکانی گەلی کورددا، پێشەنگبوون لە پێگەیاندنی نەوە جیاوازەکانی کوردستان و لە شۆڕش و خەباتی چەکداریشدا، قارەمان و تێکۆشەر بوون. لەم یادە مێژووییەدا سڵاو و پێزانینی زۆرمان بۆ ھەموو ئەو مامۆستا جوامێرانە دەنێرین کە سەرباری ھەموو قۆناغە سەختەکان، پرۆسەی پەروەردە و فێرکردنیان پشتگوێ نەخست و لە خەمی نەوەی دواڕۆژی گەلەکەماندا بوون.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەمیشە پشتیوان و داکۆکیکاری مامۆستایان بووە و لەم ئەرکە نیشتمانییەشی بەردەوام دەبێت. بۆ ساڵی نوێی کارکردنتان ھاوکار و ھەماھەنگ دەبین لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری مامۆستایان. ئێوەن نموونەی کوردستان و ئێمەین بەرامبەر ھەوڵ و ماندووبوونتان وەفادار دەبین.

شاد و سەرفرازبن
دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میتحەد سانجار، ھاوسەرۆکی پارتی چەپی سەوز لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، بە گشتی لەم ھەڵبژاردنەدا نەگەیشتن بە ئامانجی خۆیان و لە چەند ناوچەیەک دەنگیان لەدەستداوە، بەڵام لەگەڵ ئۆرگانەکانیان و ھاوپەیمانەکانیان دادەنیشن و لێکۆڵینەوە لە ئەنجامەکانی ئەم ھەڵبژاردنە دەکەن.

لە ھەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی تورکیادا، پارتی دیموکراتی گەلان-ھەدەپە لەژێرناوی (پارتی چەپی سەوز) و لە چوارچێوەی (ھاوپەیمانیی رەنج و ئازادی)، بەشداری ھەڵبژاردنی کرد، کە بەپێی ئەنجامە بەراییەکان تاکو ئێستا ئەو ھاوپەیمانێتییە رێژەی ١٠.٥٢%ی دەنگەکانی بەدەستھێناوە و تائێستا ٦٦ کورسیی پەرلەمانی مسۆگەر کردووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، پەرلەمانی کوردستان لەکۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای (بەرکارکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی شووشتنەوەی مایە و مایەدارکردنی تیرۆر) دەکات، ھەروەھا خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی کە لە سنوری شارەوانییەکان زێدەڕۆییان لەسەر کراوە دەکات، لەگەڵ خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەبڕیاری (تایبەت بە بەخاکسپاردنی شەھید).

ھەروەھا پەرلەمان دەنگ لەسەر داواکاری دەستلەکارکێشانەوەی حەوت ئەندامی پەرلەمان دەدات.

بڕگەیەکی دیکەی کارنامەی کۆبوونەوەی پەرلەمان بریتییە لە دەستلەکارکێشانەوە و دانانی چەند پەرلەمانتارێک لە لیژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمانی کوردستان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نیوەرۆی رۆژی دوو شەمە ١٥ ی ٥ ی  ٢٠٢٣ ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەلبەندی حەوتی نەینەوالە بارەگای مەڵبەند بەجیا پێشوازی کرد لە وەفدێکی ئەنجومەنی نیشتیمانی ھۆزەکانی پارێزگای نەینەوا بەسەرۆکایەتی شێخ سەلاح الخالدی سەرۆکی ئەنجومەنەکە و شێخ عبدالعزیز العبیدی شێخی عەشیرەتی ابو شاھر لە نەینەوا و شێخ ھەرکی جەوھەر محی الدین ئاغا ھەرکی.

لە دوو دیداری جیادا باس لە بەھێزکردن و ھەماھەنگی و پتەوکردنی پەیوەندی نێوانیان کرا، لەلایەن خۆیەوە لێپرسراوی مەلبەند رایگەیاند، وەک یەکێتی پشتگیری تەواوی ئەنجومەکە دەکەین لە شاری نەینەوا چونکە نەینەوا سمبولی پێکەوە ژیان و تەبایی و یەکترقبولکردنە و پێکھاتە و نەتەوەی ئایینی جیاوازی تیدایە ئەمانەش گرنگی تایبەتی خۆیان ھەیە بۆیە دووپاتی دەکەینەوە پێکەوە بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتری ھاوڵاتیانی نەینەوا بەبێ جیاوازی .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ستران عەبدوڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، کۆبوونەوەکەی ھەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

وتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی چارەسەری کێشەکانی نێوان ھەردوولا و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان و پرسی ھەڵبژاردن و دۆخی ھەرێمی کوردستان دەکرێت.

ستران عەبدوڵا راشیگەیاند، ھەفتەی رابردوو کۆبوونەوەی نێوان قوباد تاڵەبانی و مەسروبارزانی بەڕێوەچوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی حکومەت، لەو کۆبونەویەشدا پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو حزب ئاسایی دەکرێنەوە.

لە دوای تێکچوونی پەیوەندییەکانی یەکێتی و پارتی و قوڵبوونەوەی ناکۆکییەکانی نێوانیان، ئەمە یەکەمین کۆبوونەوەی ھەردوولایە لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی کە ئەنجام بدرێت، دواین کۆبوونەوەی ھاوبەشیش لە رۆژی ٢٨ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ لە سلێمانی بەڕێوەچوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، چەند سەرچاوەیەکی ھەواڵی عێراقی و ھەرێمی کوردستان بڵاویانکردەوەتەوە گوایە کۆتایی ھەفتەی ڕابردوو سەرۆکی ھەرێمی کوردستان داوایەکی سەرۆک وەزیرانی عێراقی ڕەتکردووەتەوە بۆ ئاشکراکردنی وردەکاریی گرێیەستەکانی نەوتی ھەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرلەبەری ھەواڵەکە ھەڵبەستراو و دوورە لە ڕاستی، و نە ھیچ کۆبوونەوە و داوایەکی وا کراوە، نە ھیچ ناڕوونی و شاراوەیی لە گرێبەستەکانی نەوتی ھەرێمی کوردستاندا ھەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 ئەمڕۆ (14/5/2023) ڕەفعەت عەبدوڵڵا بڕیاردەری  دەستەی كارگێڕی مەكتەبیی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی مەكتەبی ڕاگەیاندنی كرد و لە لایەن هەڤاڵ ستران عەبدوڵلا لێپرسراوی مەكتەب و هەڤاڵانی مەكتەبەوە پێشوازی لێكرا.

لە كۆبونەوەیەكدا ڕەفعەت عەبدوڵڵا دوا پەرەسەندنەكانی رەوشی بەغدا و سەردانی وەفدی باڵای یەكێـتی بۆ لای حزب و لایەنە سیاسییەكانی عیراقی روونكردەوە و بۆ سیاسەتی یەكێتیش لە قۆناغی داهاتوودا تەئكیدی لەسەر پێویستی چارەسەری كێشەكان بە قازانجی ژیان و گوزەرانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان كردەوە کە پێویستە ئەم روانینە نیشتمانییەی یەكێتی لە مینبەرەكانی میدیا و بەرنامەکانی رەنگبداتەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا جەخت كرایەوە سەر رێوشوێنەكانی پێشخستنی ڕاگەیاندنی یەكێتی و كەڵك وەرگرتن لە هەموو تواناكانی هەڤاڵانی ڕاگەیاندن بەبێ جیاوازی ، چونكە ئەمە هەم ئەركێكی یەكێتیانە و هەمیش پێویستییەكی گرنگی پێشخستنی ڕاگەیاندنە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەسندکردنی پڕۆژەکە لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بوو، کە بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران بەڕێوەچوو.

بەپێی راگەیەنراوی کۆتایی کۆبوونەوەکە، سەرۆک وەزیران لەکۆبوونەوەکەدا بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، پشتیوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی بۆ دەستپێشخەییەکەی مەسعود بارزانی بۆ ئاشتەوایی نیشتمانیی دووپات کردەوە و جەختی لە ھاوھەڵوێستی و یەکگرتوویی لایەنە کوردستانییەکان بۆ داکۆکیکردن لە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان کردەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پرسی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت تاوتوێکرا و سەرۆک وەزیرانی ھەرێم رایگەیاند، ھەرێم ھەموو پابەندییەکانی جێبەجێ کردووە و چاوەڕێی رێککەوتنی کۆتایی ھەردوو حکومەتی فیدراڵ و تورکیایە بۆ دووبارە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا بە کۆی دەنگ  بڕیاردرا ڕێکخستنەوەی دارایی گشتی لە سەرتاسەری ھەرێم، لە ڕێگای (بە ناوەندییکردنی داھات و سیولە و خەرجی و مووچە)وە بێت، و، بڕیاردرا، بە ڕێکخستنەوەی سەرجەم سەرچاوەکانی داھات لە بانکەکان و گەنجینەکان و دەرواز سنوورییەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی باج و رسومات بە مەبەستی پاراستنی داھاتی گشتی و بەیەکەوەبەستنیان لە ڕێگەی سیستەمێکی ئەلکترۆنی.

ھەر لەو چوارچێوەیەدا، بڕیاردرا؛ ئەولەویەت لە خەرجییەکان بدرێت بە مووچە وەک خەرجی سیادی لە سەرتاسەری ھەرێم، بۆ خەرجیەکانی دیکەی جگە لە مووچەش، پێویستە بە میکانیزم و ڕێکاریی گونجاو و بە شێوازێکی دادپەروەرانە لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتووانی ھەر پارێزگا وئیدارەیەکی سەربەخۆ، ئەنجام بدرێت. بۆ مسۆگەرکردنی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارانەش، سەرۆک و جێگری سەرۆک وەزیران ، سەرپشککران بۆ دانانی میکانیزمی پێویست بۆ پشتیوانی وەزارەت و لایەنە ڕاسپێردراوەکان بۆ جێبەجێکردنی.

لــە تــەوەرێــکی دیــکەدا، لــەبــارەی کــێشە ئــەمــنییەکــان، ئــەنــجومــەنــی وەزیــران بــڕیــاریــدا، لێکۆڵینەوەیەکی ھاوبەش لە ڕێی لــیژنــەیــەکــی تــایــبەتــمەنــد لە دەزگا پەیوەندیدارەکان ئەنجام بدرێت، ســەبــارەت بــە دۆســیە ئــەمــنییەکــان بــە گشــتی دوور لـــە دەســـتێوردانـــی ســـیاســـی. دواتـــر ڕێکاری یاسایی پێویست بگیرێتەبەر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرکەوت زەکی لەیەکەمین کۆبوونەوەیدا پاش بەووردی باسی لەباردۆخی ئەمڕۆی کوردستان وعێراق وناوچەکە کرد و تیشکی خستە سەر دواگۆڕانکاریەکان کرد پاشان باسی لە ئاستی پەیوەندیەکانی یەکێتی کرد لەگەڵ سەرجەم لایە سیاسیە کوردستانی وعێراقیەکان کرد کەئێستا پەیوەندیەکانی یەکێتی پەیوەندیەکی پتەو و بەھێزە بەتایبەتی لەگەڵ لایەنەعێراقیەکان، ھەروەھا پیوەندیە ھەرێمیەکانی وناچەی وجیھانیەکانیش لەئاستێکی زۆر باشدایە  دەمانەوێ باشترو بەھێزتربێت.

سەرپەرشتیاری مەڵبەندی چەمچەماڵ لەبەشێکی تری کۆبونەوەکەیدا باسی لەچۆنیەتی گەڕاندنەوەی جێگری سەرۆکی حکومەت و تیمی یەکێتی لە حکومەت کرد کە ھەنگاوێکە بۆ باشترکردنەوەی دۆخی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ھیوای خواست کە بتوانن کاری باشبکەن بۆخەڵک.

 پاشان ئاماژەی بە خۆڕاگری نیشتمان پەروەرێتی خەڵکی جەمچەماڵ و دەوروبەری کرد، کە خەڵکیکی قارەمان و کوردپەروەرن لەپێناو خاکی کوردستاندا قوربانی زۆریان بەخشیوە بۆیە پێویستە باشترین خزمەتبکرێن، ئەوەی پێویستە بۆیان بکرێت لەپێناو خۆشگوزەرانی بۆیان بۆچەمچەماڵ و ھەموو خەڵکی کوردستان.

دواتر تەوەرتکی تری کۆبونەوەکە تایبەت کرابۆ کاروباری ڕێکخراوەی و چۆنێنی شێوازی نوێی کارکردن و ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکان بەپێی گونجاندنی ھەلومەرجی سیاسی ئێستا دواتر ھەڤاڵان بەپرسیاروپێشنیارو تێبینیەکانیان کۆبونەوەکەیان دەوڵەمەندتر کرد

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە...

لەساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستاندا، پیرۆزبایی لە سەرۆک و سکرتارییەت و گشت مامۆستایانی کوردستان دەکەین.

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، لە گشت قۆناغەجیاجیاکانی خەباتی زانستی و پەروەردەیی و پیشەیی خۆیدا رۆڵی مەزنی گێڕاوە ولەخەباتی نەتەوایەتی و رزگاریخوازی گەلەکەشماندا   ھەمیشە سەرقافڵە و پێشەنگ بوون و لەسەنگەری بەرگریداچەندین قوربانیان بەخشیوە بەگەل ووڵات. 

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک چۆن لەگەرمەی خەباتی پێشمەرگایەتی شاخ ولەناوچە ڕزگارکراو و ئازادەکانی سنوری دەسەڵاتیدا شانبەشانی ئەرکی پێشمەرگایەتی  ھەلێکی گونجاوی بۆکاری ڕێکخراوە پیشەییەکانیش ڕەخساندبوو،لە ئیمڕۆی حوکمڕانی شاریشدا زیاترو باشترپشتگیری لە ئامانج و داواکارییەکانی  ڕێکخراوی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان دەکات  بۆداکۆکی کردن لەمافەکانی گشت مامۆستایان و برەودان بەبواری  پەروەردەوخوێندن و زانست لەکوردستاندا .

ھەرلەم یادەدا پشتیوانی تەواوی داوا ڕەواکانی مامۆستایان دەکەین، بەتایبەت لەبەرزرکرنەوەی پلەوگێرانەوەی پاشەکەوت و زیادکردنی مووچەی خانەنشینی و دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون و ژیانێکی سەربەرزانەبۆیان، ھەمووئەمانەبە فاکتەری گەشەو پێشکەوتنی پرۆسەی پەروەردەوزانست دەبینین.

لەم یادەپرشکۆیە سڵاوی ئەمەک و وەفاداری دەنێرین بۆئەومامۆستا تێکۆشەرانەی لە وێستگە جیاجیاکانی خەباتداخزمەتیان کردووەوھەمیشە چرای پەروەردەو زانستیان بڵند راگرتووەودڕییان بەشەوەزەنگی تاریکی داوە.


مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەمیر ھەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند، پرۆژەی رێکخستنەوەی دارایی گشتی لە ھەرێمی کوردستان، کە ئەمڕۆ پەسەند کرا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، پڕۆژەی ھەموو لایەنەکانی حکومەت بووەو بە کۆی دەنگی سەرۆک و جێگری سەرۆک وەزیران و ھەموو ئەندامانی ئەنجومەن پەسەند کراوە.

سەبارەت بەوەی گوایە ھەندێک لایەن لە دژی بوون، سەمیر ھەورامی ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە و وتی؛ گفتۆی ورد کراوە لەبارە چۆنییەتی دارشتنی پڕۆژەکە، ئەگینا ھەموو لایەنەکانی پێکھێنەری حکومەت، لەگەڵ ناوەڕۆک و ئامانجی ئەو پڕۆژەیە بوون و بەھیچ شێوەیەک رەتنەکراوەتەوە.

وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیران جەختیشی کردەوە، ھیچ کەسێک دژی نەبووە و ھەمووان لەگەڵ ئەو مەبدەئە بوون، کە پێویستە بۆ رێکخستنەوەی دارایی ھەرێم، داھات و خەرجییەکان ناوەندیی بن و مووچە سیادی بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئەو پێشبینییەی کە ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڵاوی کردووەتەوە، لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک نمەباران دەبارێت و ھەورە برووسکەشی لەگەڵ دەبێت.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پێشینیی دەکرێت بەھۆی زیادبوونی خێراییی با، تۆز و خۆڵ بەرز دەبێتەوە و بەو ھۆیەوەش مەودای بینین کەم دەبێتەوە.

راشیگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، خێراییی با چالاکتر دەبێت بۆ ٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا چڕتر دەبێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پلەکانی گەرما، دوو پلە دادەبەزن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی پەروەردە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی نۆی بنەڕەتی رایگەیاند، خوێندکاران لەکاتی ھەبونی ناڕەزایی لە دەرەنجامی نمرەکانیان، دەتوانن لە سنوری پەروەردەی قەزاکان فۆرمی پەڵپ پڕبکەنەوە، دڵنیایان دەکەنەوە بە ووردی لە پەڵپەکانتان دەکۆڵینەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پەڵپ لە دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان دەستپێدەکات و کۆتا وادە ٢٠٢٣/٥/١٦ دەبێت تا تەواوبوونی کاتی دەوامی رەسمی.

وەزارەتی پەردەوەردە ئاگاداری سەرجەم قوتابخانەکان و خوێندنگاکان دەکاتەوە، کە لەماوەی دیاریکراو بۆ پەڵپ گرتن ئامادەبن لە قوتابخانەکان و خوێندنگاکەنیان بۆ پێدان و وەرگرتنەوەی فۆڕمی پەڵپ.

 

خوێندکاران دەتوانن لە رێگەی ئەم لینکەوە ئەنجامەکان وەربگرنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...463464465466467...955