کوردستانکوردستان

شەھید سەردار دووەم شەھیدی بنەماڵەکەیەتی لەدوای شەھید ئەندازیار قادر غەفور سلێمانی  براگەورکەی، لە شەوی ھەشت لەسەر نۆی ساڵی ۲۰۰۳ بەمەبەستی گفتوگۆ لەگەڵ  تاریک پەرستانی و دوژمنانی گەلی کورد لەگەڵ شەھیدان (شەوکەتی حاجی مشیر و حیکمەتی حاجی عوسمان) دەچنە ماڵی (مام ساڵح) کەسایەتی دیاری گوندی (گامێش تەپە)ی سەر بە سەیدسادق، بەڵام بەھۆی کارێکی دوور لە داب و نەریتی کوردەواری وئاینی ئیسلام لەکاتی گفتوگۆدا دەستی ڕەشی تاوانیان بۆ درێژدەکەن و شەھیدیان دەکەن  و دوا ماڵ ئاوایی لە گەل و یەکێتی و شارەزور دەکەن و دەگەنە کاروانی سەروەران.

 چوارئەندام لە بنەماڵەی مام ساڵح شەھید دەکرێن و زاھیر گەڵاڵی و فوئادی ئاغا بەگ کە بە دیل  گیرابوو لەلایەن تیرۆرستانەوە ئەوانیش شەھید دەکرێت و حەمە تۆفیقیش برای شەھید زاھیر بە سەختی بریندار دەبێت.

سەربەرزی بۆ سەرجەم شەھیدانی ڕیگای یٔازادی کوردستان و سەر شۆڕی و ڕوڕەشی بۆ تیرۆرستان

ژیان نامەی شەھید ئەندازیار سەردار غفور سلێمان:

ئەندازیار سەردار غفور سلێمان لەساڵی١٩٦١ لەزەڕایەن لەناوچەی شارەزورلەبنەماڵەیەکی کوردپەروەر چاوی بەدنیا ھەڵھێناوە، خوێندنی سەرەتای لە زەڕایەن تەواو کردوە و خوێندنی ئامادەیی لە سلێمانی تەواو دەکات، وە لە کۆلێژی ئەندازیاری لەبەغداد دەخوێنێت بەڵام بەھۆی بارودۆخی سیاسی ئەوکات ناتوانێ تەواوی بکات.

لەساڵی ١٩٨٥ دەبێتە پێشمەرگەو پلەکانی پێشمەرگەیاتی  زۆربەباشی دەبڕێت و بەردەوام دەبێت بەشداری چەندین داستان وچالاکی  پێشمەرگەکردوە، دواتر دەست دەکاتەوە بەخوێندن لەوڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تەبرێز لەزانکۆ ی تەبرێز  لەبەشی (بەنداو)و وەردەگیرێت بەسەرکەوتووی تەواوی دەکات.


شەھید ئەندازیار سەردار چەندین پلەی حزبی بو حوکمی بڕیەوە لەوانە:


١- فەرماندەی فەوج بووە لەگەڵ کاک محمود سەنگاوی
٢- فەرماندەی  ھێزی(دوو)ی مەڵبەندی ڕێکخستنی شارەزور بووە.
٣- بەشداری خولی دووەمی ئاسایش وپۆلیسی کردوە
٤- دەبێتە لێپرسراوی ئاسایشی ھەڵەبجەی تازە دواتر دەبێتە لێپرسراوی ئاسایشی سەیدسادق
٥- دواین پلەی پێشمەرگایەتی دەبێتە فەرماندەی تانجەرۆ لەسنوری شارەزور.

 


شەھید ئەندازیار سەردار بەشداری چەندین خولی حزبی کردوە لەوانە:

١- خولی پەیمانگای کادیران
٢-خولی تایبەتی وزانیاری
٣-خولی جەنگ  نھێنی
٤-خولی ئامێری بێ سیم لەفەرماندەی گشتی

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەچاوپێکەوتنەکەدا باس لە پرسە جۆراوجۆرەکانی پەیوەست بە بەرپرسیارێتی خۆی وەک خانمی یەکەم و ئەو پلانانەی کە بۆ کارکردن دایڕشتبوو، کە مامەڵە لەگەڵ لایەنە جیاوازەکان دەکات، کۆمەڵایەتی، خێزانی، ڕۆشنبیری ،و ڕۆشنبیری، جگە لە پرسی ژن و منداڵ. وە ڕۆڵی گەنجان لە بنیاتنانی کۆمەڵگا و خۆشگوزەرانییەکەیدا.

ھەروەھا لە دیالۆگەکەدا باس لە واقیعی ژنان لە کوردستان و توانای بەشداریکردنیان لە کار و بەخشینی جیاکراوە و دیارترین وێستگەکان کە بە ژیانی ناوچەکەدا تێپەڕیون و ئەو کارەساتە نامرۆڤانەی کە لە ئەنفالدا ڕوویانداوە، و چۆنیەتیی کۆمەڵگا توانای تێپەڕاندنی زۆرێک لە قەیرانەکان لە سەردەمی ڕژێمی پێشوودا و سەرلەنوێ دەستپێکردنەوە بە پلاندانانی دروست کە گەشەکردن و گەشەپێدان و مافەکانی ھاووڵاتیانی بەدەستبھێنێت.

لە چاوپێکەوتنەکەیدا باس لە سەردەمی داعش و ڕۆڵی نەرێنی میدیاکان کرا، کە بەشدار بوو لە زیادەڕۆییکردن لە بوونی و قەیران و قەیرانەکان کە کاریگەرییان لەسەر چەندین توێژ دروست کرد.
خامی یەکەمی عێراق جەختی لەوە کردەوە، کە دیموکراسی زاراوەیەکی زوو تێپەڕ نییە و ئەو کۆمەڵگایانەی بەدوایدا دەگەڕێن کۆمەڵگان کە توانای بەکارھێنانی گونجاوی وشەسازییەکەی و تێکرای ژیانی گشتی  تێیدا ھەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ کلاوس شتڕایشەر کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە ھەرێم رایگەیاند،  لەسەرەتای ئەم کابینەیەوە بڕوایان بەوە بووە کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەربکەن، لەو پێناوەشدا زیاتر لە ٣٠ جار سەردانی بەغدایدان کردووە و دوای دانوستانێکی دورو درێژ گەیشتوونەتە ڕێکەوتن لەسەر بودجەو نەوت و ماددەی ١٤٠.   

وتیشی، گرنگی دەدەن بەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد بە یاسا رێکبخرێت و دادگایەکی بێلایەنی تایبەتمەند ھەبێت بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو دۆسیە ھەڵپەسێردراوانەی لەنێوان ھەردوولادا ھەن، رونیشیکردەوە وەفدی ھەرێم ئامادەیی نیشانداوە بۆ وردبینی لەسەرجەم داتا و زانیار و دۆسیەکانی تایبەت بە فرۆشتنی نەوت و داھاتی ناوخۆ و چەند جارێکیش وەفدی دیوانی چاودێری دارایی عێراق ھاتونەتە ھەرێم و ھاوکاری تەواوکراون، لەلایەکی ترەوە لێکتێگەیشتنی تەواوکراوە لە رێگای لیژنەی ھاوبەشەوە چاودێری و سەرپەرشتی پرۆسەی دەرھێنان و فرۆشتن و داھاتی نەوتی ھەرێم بکرێت.

کونسوڵی ئەڵمانیاش لە ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەرەوپێشچوونی باش لە گفتوگۆکانی نێوان ھەرێم و بەغداد ھەیە و ئەوانیش ھاوکار و پشتیوان دەبن بۆ گەیشتن بە چارەسەری بنیاتنەرانە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی دواین ئامار تائێستا دوو ھەزار و ٩٢١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٥ ھەزار و ٨٣٤ کەسی تریش برینداربوون، ھەروەھا شەش ھەزار و ٢١٧ باڵەخانەش ھەرەسیان ھێناوە و تیمەکانی فریاگوزاری لە ھەوڵی رزگارکردنی ئەو کەسانەدان لەژێر داروپەردووی باڵەخانە ڕووخاوەکاندان و تائێستا زیاتر لە ھەشت ھەزار کەس بە زیندوویی رزگارکراون.

بەھۆی بوومەلەرزەکەوە سیستمی کارەبا و دابەشکردنی غاز تێکچووە و چەند ناوچەیەک بێ غازن، بەھۆی ھەرەسی رێگەکانەوە گەیشتن بە ھەندێک ناوچەی کارەساتبار قورس بووە.

بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە بومەلەرزەیەکی بەھێز بە گوڕی ٧.٧ پلە بە پێوەری رێکختەر  ١٠ پارێزگای باکوری کوردستان و تورکیای ھەژاند و دواتریش دەیان بومەلەرزەی بچوکتری بەدواداھات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە تویتێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ھاوبەشی ھێزی پێشمەرگەیە و پابەندن بە بەردەوامی راوێژ و ھاوکارییەکانیان بۆ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ لەناوبردنی داعش.

ھاوکات داوا لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستانیش دەکات، لەسەر پرسی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا ھەماھەنگ بن و ھاوکاری یەکتربن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمەریکا و وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێم جێبەجێبکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، دوای ئەوەی چەند لە چەند رۆژی رابردوودا بەھۆی رووداوەکانی بومەلەرزە کە چەند پارێزگایەکی تورکیای گرتەوە، ھەناردەی نەوت لە رێگەی بۆری نێوان کەرکوک و بەندەری جەیھان کە لەنێوان عێراق و تورکیادا راکێشراوە، راگیرا، بەڵام رۆژی سێشەممە ھەناردەی نەوتی کەرکوک لە بەندەری جەیھانەوە دەستیپێکردەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند،  لە یەکەم رۆژی کەمپینی ھاوخەمتانین بڕێکی زۆر خواردن و پێداویستی گەیەندراوەتە کەمپینەکەو بۆ ئەمەش سوپاسی نەبڕاوەی ھەڵوێست و خەمخۆری خەڵک و سەرمایەدارانی سلێمانی و ھەموو کوردستان دەکەین بۆ گەیاندنی کۆمەک و ھاوکارییەکانیان. 

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی راشیگەیاند، ئەمڕۆ سێ شەممە حەوتی شوبات کۆبوونەوەی لیژنەی سەرپەرشتیکردنی کەمپینی«ھاوخەمتانین» بۆ بەھاناوەچونی لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی باکور و رۆژئاوای کوردستان لە مۆزەخانەی  نیشتیمانی ئەمنە سورەکەی سلێمانی بەڕێوەچوو کە تێیدا پلان و میکانیزمی کۆکردنەوە و گەیاندنی کۆمەکەکان لە نزیکترین ماوەدا تاوتوێ کرا.

قائیمقامی سلێمانی وتیشی، داوا لە سەرمایەدارانی بەڕێز و رێکخراوە خێرخوازییەکان و ھاوڵاتیانی سلێمانی و ھەموو ھەرێمی کوردستان دەکەین تا رۆژی شەممەی داھاتوو ١١ مانگ وەک ھاوخەمی و ھەڵوێستێکی نیشتیمانی و نەتەوەیی و ئاینی و مرۆیی کۆمەک و ھاوکارییەکانتان بگەیەنن بە کەمپینەکە بۆئەوەی زۆرترین بڕی کۆمەک و ھاوکاری بگەیەنین بە خوشک و براکانمان لە باکور و رۆژئاواو رۆژھەڵاتی کوردستان کە ئێستا لە بارودۆخێکی سەخت و دژواردان ، چاوەڕێی کۆمەک و ھاوکارییەکانتانین ھەروەک سوپاستان دەکەین لە یەکەم رۆژی کەمپینەکەدا بڕێکی زۆر خواردن و پێداویستیتان گەیاندە کەمپینەکەو بەم ھەڵوێستە ئەو پەڕی دڵسۆزی پەرۆشی خۆتان نیشاندا.

 قائیمقامی سلێمانی دەشڵێت، لەماوەی ئەم چەند رۆژەی ھەڵمەتەکەدا چاوەڕێ دەکرێت دەیان تۆن کۆمەک و ھاوکاری کۆبکرێتەوەو بەپێی ئەو پلانەی کە دانراوە لە ماوەیەکی نزیکدا رەوانەی باکور و رۆژئاواو رۆژھەڵاتی کوردستان دەکرێت.

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ھیوا عەلی"وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، نوسراوێکیان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کردوە کە تورکیا بخرێتە لیستی قەدەغەی ھاوردەی بەرھەمی پەلەوەرییەوە، چونکە تورکیا لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیھانەوە خراوەتە ریزی ئەو وڵاتانەی ئەنفلۆنزای باڵندەیان تێدا بڵاوبووەتەوە، لەبەرئەوە پێویستە ھاوردەی بەرھەمی پەلەوەری لە جۆرەکانی مریشک و ھێلکە و باڵندەوە قەدەغە بکرێت.

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بەڵام لەسەر راسپاردەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، کە داوای لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی ھەرێم کردوە کارکردن بەو نوسراوەی وەزارەتی کشتوکاڵ رابگرن و کاری پێنەکەن، لە ئێستادا گومرگی ھەرێم کار بەنوسراوەکە ناکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 "د. نەرمین معروف" ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیار دراوە لەسەر خەرجکردنی پارەی گەنمی ساڵی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ جوتیاران.

وتیشی پێشتر چەندین ھەوڵیانداوە بۆ خەرجکردنی شایستەی دارایی ساڵانی رابردووی جوتیاران، تا ناردنی سکاڵا بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق دەربارەی کەمتەرخەمی وەزارەتی بازرگانی فیدڕاڵ لە خەرجکردنی شایستەی دارایی.

د. نەرمین معروف باسی لەوەشکرد، لەو چوارچێوەیەشدا ھەفتەی رابردوو بۆ گەیاندنی ئەو کێشەیە سەردانی سەرۆک کۆماری کردوە، بەڵێنی دا سەرۆک وەزیرانی عێراق رابسپێرێت بۆ ئەوەی لە کۆبونەوەی ھەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری کۆتایی دەربکەن و دواجار بڕیارەکە دەرکرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، سەعات ٤:١٧ بومەلەرزەیەک بە پلەی ٧.٨ بە پێوەری رێختەر باکوری کوردستان و تورکیا و سوریای گرتەوە و دوای سێ خولەک لە بومەلەرزەکە سەعات ٤:٢٠ لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ھەستی پێکرا کە مەزندە دەکرێت پلەکە ٤.٧ بە پێوەری رێختەر کاریگەری لە ھەرێمی کوردستان ھەبووبێت و لە پارێزگای دھۆک زیاتر ھەست بە بومەلەرزەکە کراوە.

پەیامنێرانی کوردسات نیوز رایانگەیاند، بەشێک لە ھاووڵاتیانی دھۆک و ھەولێر بە تایبەت ھاووڵاتیانی یەکەکانی نیشتەجێبوون لە ماڵەکانیان ھاتنەدەرەوە و بۆ ماوەیەک لەناو ئۆتۆمبێلەکانیان مانەوە. دەشڵێن، بومەلەرزەکە لە ھەرێمی کوردستان ھیچ زیانێکی نەبووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی د. ڕێواز فایەق:

بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەھائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان.

بەبۆنەی (٢٩) بیست و نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و ئەندامانی سەرکردایەتی، سەرجەم ئەندامان و دۆستانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەکەین. ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە ساڵانی ڕابردوودا وەک ھێزێکی سیاسیی میانڕەو و پەرۆش بۆ چاکەی گشتی لە پرۆسەی سیاسیی کوردستاندا، ڕۆڵی بەرچاو و ئەرێنیی ھەبووە.

ھیوادارین ئەم یادەتان ببێتە ھەوێنی قووڵبوونەوەی تەبایی و یەکڕیزیی زیاتری نێوان سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و چاندنی گیانی برایەتی و پێکەوەیی نێوان سەرجەم نەتەوە و ئاینەکان لە ھەرێمی کوردستاندا.
ھەر شاد وسەرفراز و سەرکەوتووبن.

د. ڕێواز فائق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە یادی تێپەڕبوونی بیست و نۆ ساڵ بەسەر ڕاگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستاندا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەکردن و دەڵێت، 
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان وەک حزبێکی نیشتمانی و ھێزێکی میانڕەو رۆڵی خۆی بینیوە لەگۆڕەپانی سیاسی کوردستاندا و ھەڵگری گوتاری گرنگ بووە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی سیاسی ڕاستەقینە. 
دەقی پیرۆزباییەکە : 

بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین بەھادین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
سەرکردایەتی و ئەندامان و جەماوەری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
بەبۆنەی تێپەڕبوونی بیست و نۆ ساڵ بەسەر ڕاگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دا، پیرۆزباییتان لێ دەکەم.

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان وەک حزبێکی نیشتمانی و ھێزێکی میانڕەو رۆڵی خۆی بینیوە لەگۆڕەپانی سیاسی کوردستاندا و ھەڵگری گوتاری گرنگ بووە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی سیاسی ڕاستەقینە. 
لەم ساڵیادەدا دەخوازین پێکەوە ھاندەربین بۆ ھێنانەکایەی کەشی لێکتێگەیشتن و یەکڕیزی ھێز و لایەنە سیاسیەکان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان کە ئێوەش لەیەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ھەوڵی بۆ دەدەن. 

قوباد تاڵەبانی 
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، بەھۆی ئەو بوومەلەرزەیەی تورکیا و سوریای گرتەوە، بەمەبەستی دڵنیابوون لە سەلامەتی ھەناردەکردنی نەوت و خۆپارێزی لەھەر ئەگەرێکی نەخوازراو؛ بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھەناردەکردنی نەوت لە بۆری ھەرێم – تورکیا راگیرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارە دوای تەواوبوونی کارەکانی پشکنین  پرۆسەی ھەناردەکردن دەست پێ بکاتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، چەند مانگ پێش ئێستا بە فرۆشتنی زەوییەکی نایاب، پێشنیاری چارەسەری ئاوی دەربەندیخانیان خستە بەردەست قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و ئەمڕۆ  دوای گفتوگۆ لەگەڵیدا ڕەزامەندی کۆتاییان وەرگرت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، قوباد تاڵەبانی سەرۆکی شارەوانی سلێمانی ڕاسپارد زەوییەکە بفرۆشێت کە نزیکەی ٢٠ ملیۆن دۆلار دەکات و بەشێکی تەرخان دەکرێت بۆ تەواوکردنی پرۆژەی ئاوی دەربەندیخان و بەشێکیشی بۆ خزمەتگوزارییەکانی سلێمانی.

عەلی حەمە ساڵح سوپاسی جێگری سەرۆکی حکومەتیشیکرد بۆ قبوڵکردنی پێشنیارەکەیان و چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی قەزای دەربەندیخان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە مەبەستی پاراستنی گیانی ھاووڵاتییان و پشتبەستن بە ڕاپۆرتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ٧و ٨و ٩ی شوبات، لە ھەموو دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان بە ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومیی و ھەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پشووی رەسمی دەبێت.

بەپێی راگەیەنراوەکە، بێجگە لە ئێشکگریی ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی لە بەردەوامیدان بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و حاڵەتی لەناکاو، پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بەردەوام دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، شەقامەکە دانەخراوە، بەڵام بەھۆی تەسکیەوە ئاستەنگی ھاتوچۆ دروست بووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...467468469470471...923