دەقی پەیامەکەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی:
بەڕێز کاک ئەکبەر ئێناخی، فەرماندە و تێکۆشەری دێرینی کوردایەتی
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (کوبرا سان ئەحمەد قادر ئێناخی) خوشکی بەڕێزتان و دایکی شەھیدی نەمر (ئەحسەن حەسەن)ـم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم نموونەی باڵای خەباتن لەپێناو کوردستان.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان . تاران
دەستەی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاندووە، شەوی رابردوو سێ بوومەلەرزەی یەک لە دوای یەک بە گوڕ و پلەی جیاواز ھەردوو پارێزگای کەرکوک و دھۆکی گرتووەتەوە و لە چەمچەماڵ و خورماتوو چەند ناوچەکی تریش بە تەواوی ھەستیان پێکراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بومەلەرزەکان یەکەمیان بە گوڕی ٤.٧ پلە، دووەمیان ٤.٦ پلەو سێیەمیشیان ٣.١ پلە بە پێوەری رێختەر بووە و
زێدان محەمەد ئەمین برای رۆژنامەنوس گوھدار زێباری بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە ١٦ی مانگی رابردووەوە براکەی سزای یاسایی خۆی تەواو کردووە، بەڵام ئاسایش رێگەنادات ئازادبکرێت و بڕیاریشە ئەمڕۆ دووشەممە جارێکی تر بۆ دادگاییکردن لەسەر کەیسی تاپڕەکە ببرێتەوە بۆ دادگای ھەولێر.
ئاماژەی بەوەشکرد، رێگە نادرێت گوھدار پەیوەندیان پێوەبکات تەنھا رۆژانی شەممە بۆ ماوەی ١٥ خولەک دەتوانن بیبینن.
ئاشکراشیکرد، ماوەی چوار رۆژە گوھداری برای مانی لە خواردن و خواردنەوە گرتووە و دەڵێت تا کەیسەکەی یەکلانەکرێتەوە و ئازاد نەکرێت مانگرتنەکەی ناشکێنێت، کە لە ھۆڵێکی ئاسایشدایە ١٥٠ کەسی تێدایە و کەمترین جار پزیشک سەردانی دەکات و ھیچ پێداویستییەکی تەندروستی لە ھۆڵەکەدا بوونی نییە.
مەریوانی حاجی جەمال، خاوەنی کۆمپانیای مایۆرکا بڕیاریدا بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی ھاوڵاتیان بەھۆی دواکەوتنی موچەوە، ھەموو ئەو کەسانەی موچەخۆرن و لە پڕۆژەکانی مایۆرکا شوقەیان کڕیوە، تاوەکو ھاتنی موچە دەتوانن قیست نەدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ئۆفەرەش بەردەوام دەبێت کە لەبری ھەر ١٠٠ دۆلارێکی قیستەکانیان تەنھا ١٣٢ ھەزار دیناریان لێ وەردەگیرێت.
کۆمپانیای مایۆرکا پێنج پڕۆژەی نیشتەجێبونی ھەیە (مایۆرکا ستی، سولی ڤیو، ڕۆڤار ستی، ئێم جەی و میرڤانۆس)، ئەم بڕیارەش ھەر پێنج پڕۆژەکە دەگرێتەوە.
دارا سێکانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتوو رایگەیاند، دژی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە دادگای فیدراڵی عێڕاق، سکاڵای یاسایی لەسەر ھەردوو حکومەتی عێڕاق و ھەرێم تۆمار دەکات .
ئاماژەی بەوەشکرد، دابەشنەکردنی مووچە زیانەکانی تەنیا بۆ مووچەخۆرانی ئاسایی ھەرێمە و ژیانی رۆژانەی ھاوڵاتیانی تووشی بارگرانی کردووە.
دەشڵێت، لە سۆنگەی بەرگری کردن لە مافی یاسایی فەرمانبەرانی ھەرێم، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سکاڵای یاسایی تۆمار دەکات و داوای دابین کردن و دابەشکردنی تەواوی مووچە دەکات لە کاتی خۆیدا.
عەمید سەڵاح سابیر بەڕێوەبەری پۆلیسی لەیلان بە كوردسات نیوزی ڕاگەیاند: كوژراوەكە تەمەنی 69 ساڵە خەڵكی قەزای عەلەمە بە نەتەوە عەرەبە لەكاتی چوونی بۆ وەرگرتنەوەی كارتی نیشتیمانی بۆ ناحیەی لەیلان لە پارێزگای كەركوك كوژراوە.
وتیشی كوژراوەكە ئاسەواری لێدان و ئاشكەنجە بە جەستەیەوە دیارە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی لەیلان ئاماژەی بەوەشكرد، لە لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوتوە بكوژەكان لە گەڵ كوژراوەكەدا لە نێو هەمان ئۆتۆمبێل بوونە و دوای ئەنجامدانی تاوانەكە بكوژەكان بۆ شوێنێكی نادیار هەڵهاتون، ئێستا پۆلیس دۆسیەی لێكۆڵینەوەی كردوەتەوە و بە شوێن بكوژەكاندا دەگەڕێت.
حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئێران چەندینجار ھەڕەشەی پەلاماردانی کەمپی ئەو پەنابەرە کوردانەی ئێرانی کردووە، کە لە ھەرێمی کوردستان نیشتەجێن، بەدواداچوونەکانیش دەریدەخەن ئەو وڵاتە لە ئامادەکارییەکانی بۆسنووربەزاندن و ھێرشێکی تر بۆ سەرپەنابەرانی سیاسیی کوردی دانیشتوو لە ھەرێمی کوردستان و عێراق بەردەوامە.
دەشڵێت، ئێران کاتی بۆ شەپۆلێکی تری ھێرشکردن دیاریکردووە، ھەربۆیە داوا لە حکومەتی فیدڕاڵیی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات، ئاگاداری ئەو پلانەی ئێران، ھەروەھا داوا لە ئەمریکا و ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق دەکات، بەرپرسیاربن لە ھەنگاویی کردەیی دژی "دەستدرێژییەکان"ی ئێران.
سەرەتای ئەمساڵ عێراق و ئێران رێککەوتنێکی ئەمنییان ئیمزا کرد، بەشێکی رێککەوتنەکە تایبەتە بە چەککردنی ئەو حزبانەی رۆژھەڵاتی کوردستان، کە لە ھەرێمی کوردستانن، ھەروەھا ئێران ئەم مانگەی وەک دوایین مۆڵەت بۆ جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنە دیاریکردووە.
سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ڕێژەی نەخوێندەواری لە ھەموو کوردستان زۆر دابەزیوە بەتایبەتی تریش لە پارێزگای دھۆک.
وتیشی، ڕێژەی نەخوێندەواری پارێزگای دھۆک لە ساڵی ٢٠١٢ دا ( ٢٧،٢٪)، لەساڵی ٢٠١٨ لە ( ٢٣،٢٪) و لە ساڵی ٢٠٢١ دا ( ١٨،٧٪) بووە.
سامان سیوەیلی باسی لەوەشکردووە، دھۆک وێڕای ئەوەی سێیەمین پارێزگای ھەرێمی کوردستانە لە ڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە، بەڵام لە پلەبەندی دووھەمدایە لە ڕووی ژمارەی قوتابیان و خوێندکاران ، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت ئاستی پەیوەندیکردنی بە خوێندن لە بەرزترین ئاستدایە.
ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاندبوو، پارێزگای دھۆک ، دووھەمین پارێزگایە لە رووی رێژەی نەخوێندەوارییەوە.
د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ھەرێم بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، حاڵەتی کۆلێرا لە ھەرێمی کوردستان ھەیە، کۆلێرا نەخۆشییەکی گوازراوەیە بەدوای چارەسەرەکەیدا دەگەڕێن.
وتیشی، لە ھەولێر ١٠ حاڵەتی پشتڕاستکراوەی کۆلێرا تۆمارکراوەو رێژەی بڵاوبونەوەی نەخۆشیەکەش لە سلێمانی زیاترە بە بەراورد بە شارەکانی تر.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ لە ناوچەی بەرمیزە و ناوروبارۆک و دەریا سۆر لە سنووری برادۆست، چوار بنکەی سەربازی تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومانکران.
وتیشی، دوای بۆردومانەکە تەقەیەکی زۆر بەسەر بنکە سەربازییەکانی تورکیادا کراوە، بەپێی زانیاریەکانیش ھەر چوار بنکەکەی تورکیا بەتەواوەتی ئاگری گرتووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، تائێستاش ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریتی خۆی لە بۆردومانی بنکە سەربازییەکان ئاشکرا نەکردووە.
باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیران بەمنزیکانە ھەوڵەکانی بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کەرکوک دەستپێدەکات، سەرەتاش لەگەڵ ھاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی بابەتەکەو گەیشتن بە چارەسەر.
وتیشی، رەوشی کەرکوک سەقامگیرەو چاوەڕوانن لە رۆژانی داھاتوودا دوای دانوستانەکان قەیرانەکە کۆتایی بێت و رەوشی ئەمنی و سیاسی زیاتر سەقامگیر بێت.
ھاوکات سەرچاوەیەک لە ناو چوارچێوەی ھەماھەنگی پێشبینی کردووە، سودانی لە میانی کۆبوونەوەی بەرپرسانی شارەکە و لایەنە سیاسییەکان چەند خاڵێکی گرنگ بخاتەڕوو ئەوەش بۆ ئامادەکردنی پلانی پاراستنی پێکەوەژیان و ھێورکردنەوەی رەوشەکە وەک ئامادەکارییەک بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.
دەقی پرسەنامەکە...
برای بەڕێزم کاک جەمال حاجی عەلی
برای بەڕێزم کاک ئەحمەد حاجی عەلی
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو کاوە حاجی فایەق
بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی (کاوە حاجی فایەق) سەرمایەداری شاری سلێمانی، نیگەران و دڵگران بووم.
کاوە حاجی فایەق بازرگانێکی دڵسۆز و مرۆڤدۆست بوو، کۆچکردنی زیانێکی بەرچاو بە کاروانی ئاوەدانی و نیشتەجێبوون لەھەرێمی کوردستان دەگەیەنێت.
بۆ ئەم کۆستە ھاوبەشی غەمتانم و پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و ھەموو کەسوکار و ھاوڕێیانی دەکەم و خوای گەورە لێی خۆش بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
دەقی ڕوونکردنەوەکە...
ھەرێمی کوردستان بەپێی خشتەکانی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٣، شایستەی (١٦) ترلیۆن و (٤۹۸) ملیار دینارە کە مانگانە دەکاتە (۱)ترلیۆن و (۳۷٥)ملیار دینار، لەم بڕە مانگانە (۹٠٦) ملیار دیناری تەرخانکراوی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستانە. بەڵام لە ٢٠٢٣/١/١ تا ئێستا وەزارەتی دارایی فیدراڵ تەنھا بڕی (٢) ترلیۆن و (٥٩٨) ملیار دیناری بۆ ھەرێمی کوردستان خەرج کردووە، کە (٤٠٠ ) ملیاری ئەم پارەیە دەگەڕێتەوە بۆ مانگی یانزە و دوانزەی ساڵی ٢٠٢٢، لە کاتێکدا بە پێی خشتەکانی یاسای بودجە تا مانگی ھەشتی ساڵی ٢٠٢٣ بڕی (١١) ترلیۆن تەرخانکراوی ھەرێمی کوردستانە.
لە ٢٠٢٣/١/١ مووچەی مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق بە پێی ژمارەکانی ھاتوو لە خشتەکانی یاسای بودجە، لە کاتی خۆیدا دابەش کراوە، کەچی تەنھا بۆ مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان پێوەری ئینفاقی فیعلی پەیڕەو کراوە کە لەمەشدا کار لەسەر ڕێکارێکی جیاواز کراوە ئەویش میکانیزمی قەرزە، کە لە ھیچ شوێنێکی دیکەی عێراق ئەمە ڕووی نەداوە بە قەرز
ماف و مووچە بدرێتە فەرمانبەر، بەڵکوو مووچەی مووچەخۆران بە پێی شایستەیی خۆیان دابەش کراوە.
دوایین بڕە پارە کە بڕیاری لێدراوە، (٥٠٠ )ملیار دینارە بە شێوازی قەرز. ئەوان دەڵێن داھاتی ئێمە بریتییە لە (٣٢٠) ملیار دینار،ئەگەر ئەم دوو بڕە پارەیەش کۆ بکەینەوە ھێشتا ناکاتە کۆی گشتی شایستەی مانگانەی ھەرێم کە دەکاتە (۱) ترلیۆن و (۳۷٥)ملیار دینار کە لە یاسای بودجەدا ھاتووە.
لەبارەی داھاتی نەوت، لە مانگی سێی ئەمساڵەوە نەوتی ھەرێمی کوردستان ھەناردە ناکرێت، بەڵام وەزارەتی نەوتی عێراق خۆیان لە ٢٥\٦\٢٠٢٣ تا ئێستا ڕۆژانە تێکڕا بڕی ٨٥ ھەزار بەرمیل نەوتیان وەرگرتووە بۆ بەکارھێنانی ناوخۆیی و حکومەتی ھەرێم ئامادەش بووە ھەر بڕێک کە ئەوان بیانەوێت پێیان بدات، بەو ڕێژەیەی کە وەزارەتی نەوت داوای کردووە و لە توانای پاڵاوگە ناوخۆییەکاندایە، لە بەرانبەردا حکومەتی عێراقی فیدراڵ پابەندی سەرشانی بۆ خەرجکردنی تێچوونی ئەم نەوتە لە ئەستۆ نەگرتووەو یەک دیناری نەناردووە بۆ خەرجی دەرھێنان و بەرھەمھێنان
و گواستنەوەی نەوتەکە.
لەبارەی داھاتی نانەوتی ھەرێمی کوردستانیش ھەر لە سەرەتاوە شەفافانە ھەموو داتا و ژمارەکان خراونەتە بەردەست وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵ و وردبینییان بۆ کراوە، ئامادەییشمان نیشان داوە لە چوارچێوەی دەستوور و یاسا بەرکارەکان لەنێوانیاندا یاسای ئیدارەی دارایی فیدراڵ کە داھاتە نانەوتییەکانی فیدراڵی تەسلیم بکرێت، کەچی وەزارەتی دارایی فیدراڵ تەفسیرێکی مەرکەزییان ھەیە بۆ داھاتە نانەوتییەکان و ھەمیشە زیاتر لەوەیان بڕیوە کە ھەرێم ھەیەتی لەناوشایستە داراییەکاندا، ئەمەش پێچەوانەی دەستوور و یاسا بەرکارەکانە.
لەکۆتاییدا ڕایدەگەینین ھیچ ھۆکار و بیانویێک نابینین بۆ نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان و پێویستە دوور لە ئینفاقی فیعلی بەبێ ھیچ تێکەڵکردنێک ھاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق مووچە بنێردرێت و بەپێچەوانەی قسەکانی وتەبێژ، مووچەخۆرانی ھەرێم نەک سێ ھێندەی مافی خۆیان بۆ نەنێردراوە بەڵکوو لەژێر ناوی قەرزدا ئەوەی کە بۆشیان نێردراوە نیوەی مافیشیان نییە و مووچەی چەند مانگێک پەڕێندراوە و باسی ناردنیشی نەکراوە. حکومەتی ھەرێم، ھەموو پابەندییەکانی سەرشانی خۆی جێبەجێ کردووە، بەڵام ھەمیشە بەبیانوویێک مافی ھەرێم پێشێل دەکرێت و بەرێز وتەبێژ لەکۆتایی قسەکانی دەڵێت"باشترین ڕێگا چارە بۆ چارەسەر جێبەجێکردنی دەستوورو ڕێککەوتنەکانە"،ئێمەش لەمەدا ھاوڕاین لەگەلتان بەڵام دەشپرسین،کێ دەستوورو یاساکانی پێشێلکردووە؟کێ رێکەوتنەکان دەگۆڕێت و پابەندییان نابێت؟
سروە محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، فراکسیۆنی یەکێتی کاردەکات بۆ ئەوەی لە ئەگەری نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم، بانگھێشتی وەزیری دارایی عێراق بکەن بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە ھۆکاری دابین نەکردنی مووچە.
وتیشی، لە ئێستادا حکومەتی عێراق بڕیاریداوە ٥٠٠ ملیاردینار بۆ ھەرێمی کوردستان بنێرێت، بەپێی راپۆرتی رێکخراوی دیلۆتیش حکومەتی ھەرێم دەتوانێت بە داھاتی ناوخۆ و ئەو ٥٠٠ ملیار دینارە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دابەش بکات.
راشیگەیاند، حکومەتی ھەرێم پێویستە خۆی کۆبکاتەوە، بەو بڕ پارەی لە بەغدادەوە دەنێردرێت لەگەڵ داھاتی ناوخۆ مووچە دابەش بکات.