لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێشوازی لە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەكات و داوای پابەندبوون لە هەردوو حكومەتی هەرێم و ناوەند دەكات.

ئیخڵاس دلێمی جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندووە، پاش ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەران ماددەی ١٢ـی بودجەی عیراقی هەموار كردەوە، هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لەرێی بەندەری جەیهانەوە دەستپێدەكاتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە هەرێم پابەندی رادەستكردنی نەوت بێت و عیراقیش درێغی نەكات لە ناردنی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم.

ئاشكراشیكردووە، راگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لە ماوەی 23 مانگی رابردوودا، بە بەهای ١٣ ترلیۆن دینار زیانی بە عیراق گەیاندووە.