کوردستان

نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕەپارەیەکی تر خرایە ھەژماری وەزارەتی بازرگانی ھەرێمی کوردستان، کە تایبەتە بە شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٣، کە ٥٠ ملیار دیناری بۆ سلێمانی، ٣٢ ملیار دیناری بۆ ھەولێر و ٢٥ ملیار دیناری بۆ دھۆکە.

ئاشکراشیکرد، پاش تەواوبونی رێکارە کارگێڕی و داراییەکان دەستبەدابەشکردنی دەکرێت بەپێی رۆژی رادەستکردنی گەنم بە سایلۆکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ بڵاویکردەوە، رۆژی رابردوو گەنجێکی کوردی خەڵکی گوندێکی سنووری پارێزگای کرماشان بە ناوی " حامید باقری" لەسەر بانگەوازکردن بۆ گردبوونەوە و خۆپیشاندان و وتنەوەی دروشمی دژ بە حکومەتی ئێران، لە شەقامێکی کەرەج لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە بە چوار گوللـە کراوەتە ئامانج و کوژراوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کەسوکاری ئەو گەنجە کوردە تائێستا نەیانتوانیووە تەرمەکەی وەربگرنەوە و فەرمانگە حکومییەکان لە رادەستکردنەوەی ئەو تەرمە کەمتەرخەمن.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی کوژرانی ژینا ئەمینی، حکومەتی ئێران ھێزێکی زۆری ئەمنی بە تایبەتی پۆلیسی رەوشتی لە سەرتاسەری وڵاتدا بڵاوەپێکردووە و دەستگیرکردنی خەڵکی ناڕازیی دەستپێکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ماتیو میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمریکا داوا لە حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات لەسەر بنەمای دەستوور کێشەکانیان چارەسەربکەن و کۆتایی بە ناکۆکییەکانی نێوانیان بھێنن.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەپێی ئەو رێککەوتنەی لە نێوان ھەرێم و عێراقدا ھەیە بۆ شایستە داراییەکانی جوتیاران، بڕیارە ئەمڕۆ چەکی پارەی گەنمی جوتیارانی ھەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بگاتە ھەرێم.

وتیشی، چەکی پارەکە بڕی ١٠٧ ملیار دینارە، کە بڕی ٥٠ ملیار دینار بۆ پارێزگای سلێمانی و ٣٢ ملیار دینار بۆ ھەولێر و ٢٥ ملیار دینار بۆ پارێزگای دھۆکە.

وتیشی، دوای گەیشتنی چەکی پارەکە و جێبەجیچکردنی رێکارە کارگێڕییەکان، پارەکە بەسەر جوتیاراندا دابەش دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر ئەو ھێزەی سوپا لە گەڕەکە کوردییەکان بڵاویان کردبووەوە بە‌شێکی کشاونەتەوە، تەنیا ھێزێکی ئەمنی لە دەولاوبەری قەڵای شارەکە ماوەنەتەوە.

وتیشی، دوای تێپەڕبوونی ١١ رۆژ بەسەر گرژی و ئالۆزییەکانی کەرکوک و ناڕەزایی ھاووڵاتیان و لایەنە سیاسییەکان کوردستانییەکان، ئەو ھێزانە لە بەشێکی زۆری گەڕەکە کوردییەکان کشاونەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. نەرمین مەعروف لە لە گەشتی ھەواڵەکانی کوردسات نیوزدا رایگەیاند، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ بەھۆی نەبوونی یاسای بودجەوە خەرجی یەک لەسەر ١٢ پەیڕەوکراوە، کە ئەویش دوای پشکی ١٥ پارێزگاکەی عێراق بریاری لەسەردراوە و پشکی ھەرێمی کوردستانیش بە ٢٠ تریلیۆن دینار دیارییکراوە.

وتیشی، دەکرێت بە رێککەوتنی سیاسی خەرجی فیعلی کە لە ٢٠١٥ەوە پەیڕەودەکرێت ھەڵبوەشێنرێتەوە کە رێگرە لەبەردەم ناردنی پشکی ھەرێم.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، شانەی راگەیاندن و ھۆشیاری پێشمەرگە رایگەیاند، ھەواڵێکی نادروست بڵاوبووەتەوە گوایە  ٨٢ پێشمەرگە لە بنکەی مەشقی پیادەی دھۆک ژەھراوی بوون، ئەو ھەواڵە دوورە لە راستییەوە و تەنیا ١٩ پێشمەرگە ژەھراوی بوون.

شانەی راگەیاندن و ھۆشیاری پێشمەرگە دەشڵێت، "دەستبەجێ ١٣ پێشمەرگە چارەسەری خێرایان وەرگرتووە و لە نەخۆشخانە دەرچوون".

بەپێی راگەیەندراوەکەی شانەی راگەیاندن و ھۆشیاری پێشمەرگە، تەنیا شەش پێشمەرگە لە نەخۆشخانە ماون لە ئێستادا دۆخی تەندروستیان زۆر باشە و بە زووترین کات ئەوانیش لە نەخۆشخانە دەردەچن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزرەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، دوای دەرچوونی ئەنجامەکانی خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا)، لێژنەی باڵای خوێندن لە وەزارەتی ناوخۆ کە بە فەرمانی وزاری ژمارە (  ٣٥٦٣ لە رێکەوتی ٩/٢/٢٠٢٢) پێکھاتووە، کۆبوونەوەی ئەنجامدا و کۆنووسی وەرگرتنی (٢٦) کاندیدی دەرچووی پەسند کرد.

راشیگەیاند، بۆیە سەرەڕای پیرۆزباییکردن لەو ئەفسەر و فەرمانبەر و کارمەندانی لە لیستی ھاوپێچدا ناویان ھاتووە و لە کێبڕکێ لەسەر کورسییەکانی خوێندن دەرچوون، داوا دەکەین:

یەکەم: دەرچووان سەردانی دیوانی وەزارەت بکەن بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی وەرگرتنی مۆڵەتی خوێندن.

دووەم: ھەر پێشکەشکارێک کە لە لیستی وەرگیراوان ناوی نەھاتووە و گازندەی ھەیە، دەتوانێت بە نوسین لە ماوەی (١٥) رۆژ لە رێکەوتی بڵاوکردنەوەی ئەم بڵاوکراوەیە سەردانی دیوانی وەزارەت/ بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی و سەرچاوە مرۆییەکان/ دیراسات بکات بەمەرجێک لە سەرکەوتووانی خولی  یەکەم بن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد ئەمین، نوێنەری جوتیارانی سەرگەڕان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە رۆژانی رابردوودا سوپا چەند جارێک ھەڵیکوتاوەتە سەر جوتیارانی گوندی پەڵکانە و رێگریی لە جوتیارانی گوندەکە کردووە کاری کشتوکاڵی بکەن.

رونیشیکردەوە، لەئێستادا سوپا فشارەکانی بۆ سەر پێنج گوندی سنورەکەیان دەستپێکردووە، ئەوانیش گوندەکانی پەڵکانە و شەناغە و سەریەشاخ و کابەرەکە و خەرابەیە، وتیشی سوپا ھەر جوتیارێک ببینێت، سەرگەرمی کاری کشتوکاڵی بێت دەستگیری دەکات. 

نوێنەری جوتیارانی سەرگەڕان ئاماژەی بەوەشکرد، سوپا ئەو کارانەی بە پشتیوانی عەرەبە ھاوردەکان و ئیدارەی کەرکوک دەکات و داواشیکرد لێپرسراوانی ھەرێم و بەغداد لەسەر ئەو کێشەیە گفتوگۆ بکەن و دەستوەردانی سوپا دووربخەنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ھەرێم ‏ستایشی پشتگیرییەکانی نەمسای کرد بۆ ھەرێمی کوردستان و بەردەوامیی گەشتیی ‏ڕاستەوخۆی ئاسمانیی ڤیەننا ـ ھەولێر و ‏داوایکرد نوێنەرایەتییەک لە ھەرێمی کوردستان بکەنەوە، ھەروەھا ئامادەییی ‏ھەرێمی کوردستانی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ نەمسا لە ھەموو ‏بوارەکاندا دووپاتکردەوە.

وەزیری دەرەوەی نەمسا دووپاتیکردەوە کە وڵاتەکەی بە ‏‏بایەخەوە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان دەڕوانێت و کار بۆ ‏‏ئەوەدەکەن نوێنەرایەتییەک لە ھەولێر بکەنەوە، ھەروەھا جەختی لەوە ‏کردەوە کە ‏کەرتی تایبەتی نەمسایی خوازیارە وەبەرھێنان لە ‏ھەرێمی کوردستان بکات. ‏

سەبارەت بە کێشەکانی ھەولێر ـ بەغداد، سەرۆکی ھەرێم دووپاتیکردەوە ‏کە دەبێ کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەربکرێن و سیستمی فیدراڵی بە ‏تەواوی جێگیرببێت، بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆیەکی بنیاتنەر لەسەر بنەمای ‏لێکگەیشتنی ھاوبەش بۆ چارەسەر و تێپەڕاندنی کێشەکان بەڕێوەبچێت. ھەروەھا ‏جەختی لە پەیوەندیی دراوسێیەتیی باش لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و پاراستنی ‏بەرژەوەندیی ھاوبەش کردەوە.‏

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەسرور بارزانی لە وتەکەیدا لە رێورەسمی لێدانی زەنگی ساڵی نوێی خویندن لە ھەولێر ئاماژەی بەوەکرد، پشوودرێژی ئەوان مانای لاوازی ھەرێمی کوردستان نیە، بەڵکو لە خەمخۆرییانە بۆ ئەوەی نەھێڵێن کێشە و گرفتەکان بە ئاقارێکی تردا ببرێن و بەشێوەیەکی ئاشتیانە کێشەکان چارەسەر بکەن و ھەموو ماف و شایستە دەستورییەکانی خەڵکی کوردستان دەستەبەربکەن.

وتیشی، دەیانەوێت سەردانی لایەنە سیاسییەکان بکەن بۆ ئەوەی بزانن بۆچی وەڵامی چاکەی خەڵکی کوردستان بەو شێوەیە دەدرێتەوە و دەیانەوێت بزانن بۆچی سیاسەتی برسیکردنی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەبەر.

سەرۆکی حکومەت راشیگەیاند، لەسەردانەکانیاندا زۆر رێککەوتنی باشیان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق ئیمزاکردووە و پێیانوابووە ئەو رێککەوتنانە دەبنە ھۆکارێک بۆ زیاتر سەقامگیری و پێشخستنی وڵاتەکەیان، بەڵام بەداخەوە رێگرییان لێکراو نەیانھێشت رێککەوتنەکان بکەونە بواری جێبەجێکردنەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شارەوانی سلێمانی دەستیکردووە بە تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکانی سنووری شاری سلێمانی و لە ئێستادا ئەو ھاوڵاتییانەی مامەڵەی داواکاری تاپۆکردنی خانووی زیادەڕۆیان لە سنووری شارەوان و بەکرەجۆ و رۆژئاوا پێشکەشکردووە، دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بکەن بۆ وەرگرتنەوەی مامەڵەکانیان.

ئەوەشی خستەڕوو، لەمەودوا ئەو ھاوڵاتییانەی مامەڵەی تاپۆکردنی خانووی زیادەڕۆیان پێشکەشکردووە، دوای تەواوبوونی کارەکانیان، لە ھەژماری تایبەتی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ناوەکانیان بڵاودەکرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێم رایگەیاند، لەپێناو پێدانی دەرفەتی زیاتر بە دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی بۆ ئەوانەی تا ئێستا فۆڕمی (زانکۆلاین) یان پڕنەکردۆتەوە یان تەواویان نەکردوە، بڕیاردرا ماوەی زانکۆلاین ٤٨ سەعاتی تر واتا تا سەعات ١٢ی شەوی پێنج شەممە ١٤ی ئەیلول بۆ دەرچوانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی درێژبکرێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی، لە ئێستادا دەتوانن سوودمەندبن لەو دەرفەتەو فۆرمی زانکۆلاین تەواو بکەن، ھەروەھا دەرچوانی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکانیش بەھەمان شێوە دەتوانن سود لەو دەرفەتە وەربگرن و لەو ٤٨ سەعاتەدا فۆرمی زانکۆلاین پڕبکەنەو، ھەروەھا دەرچوانی ساڵانی ڕابردوو بەتایبەت ئەوانەی پێش ساڵی ٢٠١٤ کە ژمارەیان ٧١٩ دەرچووە و ناویان لە وەزارەتی پەروەردە تۆمارکراوە، بەھەمان شێوە دەتوانن سود لەو دەرفەتە وەربگرن.

هاوکات وەزارەتی خوێندنی باڵا راشیگەیاندوە، ئەوە دواین دەرفەتەو چیتر ماوەی زانکۆلاین درێژناکرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێگەی  "ئەلمۆنیتەر" ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، رۆژی سێی ئەیلول مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم نامەیەکی ئاڕاستەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کردووە و تیایدا نیگەرانی خۆی دەربڕیووە سەبارەت بە کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد .

لە نامەکەدا سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ئاماژەی بەوەداوە، حکومەتی ھەرێم لە رووی سیاسی و ئابوورییەوە ئیفلیج بووە و ھەڵمەتێک لە دژی بەرپاکراوە، ئەوەش مەترسی ھەرەسھێنانی لەسەر قەوارەی ھەرێمی کوردستان دروستکردووە. 

سەرۆکی حکومەتی ھەرێم داوای لە سەرۆکی ئەمریکا کردووە، بە زووترین کات دەستێوەردان لە کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد بکات و کێشەکان چارەسەربکات، چونکە وەک لەنامەکەدا ئاماژەی پێکردووە کێشەکانی ئێستا وەرچەرخانێکی مێژوییە و رەنگە نەتوانن بەسەردا زاڵببن.

پێگەی "ئەلمۆنیتەر" ئەمریکی دەڵێت، تا ئێستا کۆشکی سپی ئەمریکا وەڵامی نامەکەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی نەداوەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان سەبارەت بە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە داوا لە حکومەتی ھەرێم دەکات پەروەردە و خوێندنی باڵا بە ئەولەویەت بزانێت و تەواوی توانا ماددیەکانی بۆ فەراھەم بکات و دەڵێت، چاوەکان لەسەر ئەوەبوون ساڵی تازەی خوێندن لە کەشێکی باشتر دەستپێبکات، بەڵام بەداخەوە پێچەوانەکەی دەبینرێت و کێشەکان وەکو خۆیان ماونەتەوە.

ھەروەھا داوا لە ھەردوو حکومەتی ھەرێم و عێراق و لایەنە بەرپرسەکان دەکات، بەزووترین کات مووچە دابەش بکەن و ھەر ٣٠ رۆژ جارێک بدرێت، کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ بە دامەزراندن چارەسەر بکەن، پێداویستییەکانی تری ناوەندەکانی خوێندن بە تەواوی بڕەخسێنن.

جەخت لەوەشدەکاتەوە، یەکێتی مامۆستایان دەستەوەستان نابێت و ھەڵوێستی جددی دەبێت بۆ دەستەبەرکردنی مافی مامۆستایان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، کۆبوونەوەی مانگانەی لیژنەی پلان و پڕۆگرامی دارایی و بوودجەی وەزارەت بەڕێوەچوو، لەو کۆبوونەوەکەدا پرسی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە گفتوگۆی لەبارەوەکرا، لەڕووی دارایی و ژمێریارییەوە، بۆ ئەوەش ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە تیشکی خستەسەر گرنگی بوودجەی چوار ساڵی وەزارەتی پێشمەرگە و ھەنگاوەکانی بە ئەلیکترۆنیکردنی موچەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستانی بە خاڵێکی بە بایەخ وەسفکرد.

راشیگەیاند، بودجەی چوار ساڵی وەزارەتی پێشمەرگە پەسند کراوە، لە کۆبوونەوەکەدا چەند سەرنج و پێشنیارێک لەپێناو چۆنیەتی باشتر بەڕێوەچوونی کاروبارەکانی وەزارەت و جێبەجێ کردنی یاسا و رێنماییەکان خرایەڕوو، گفتوگۆی پێویستی لەبارەوە کرا

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...276277278279280...814