وەفدی ئیمڕاڵی بۆ ئەنجامدانی سێیەم دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، بەرەو دوورگەی ئیمڕاڵی بەرێکەوت و بڕیارە ئەمڕۆ بەشێوەی راستەوخۆ پەیامی ڤیدیۆیی ئۆجەلان بڵاو بکەنەوە.

وەفدەكەی ئەمجارە لە حەوت كەس پێكدێت كە لەناویاندا پەرلەمانتارانی دەم پارتی پەروین بۆڵدان و سری سورەیا ئۆندەر هەن، هەروەها ئەحمەد تورك سیاسەتمەداری كوردیش دوای ئەوەی دوێنێ رەزامەندی لە وەزارتی دادی تورکیا پێدرا، لەگەڵ وەفدەکەدا دەچێتە ئیمڕاڵی.

بڕیارە دوای دیدارەکە، وەفدەکە سەعات 5ی ئێوارە پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلانی رێبەری زیندانیکراوی کورد بەشێوەی ڤیدیۆیی و راستەوخۆ بڵاوبکاتەوە.

بۆ ئەو مەبەستە لە باخی گشتیی سلێمانیش بەشێوەی راستەوخۆ پەیامی ئۆجەلان پەخش دەکرێت.