تەرمی ئەو شاخەوانانەی لە بانە كەوتنە ژێر هەرەسی بەفرەوە دۆزرانەوە و مانگی سوریش گیانلەدەستدانی شەش شاخەوانی راگەیاند.

بەڕێوەبەری مانگی سور لە پارێزگای سنە بە میدیاكانی راگەیاند، ماوەی 24 سەعات گەڕان بەدوای ئەو شاخەوانانەی لە چیای كەڵەكەجاڕ كە 40 كیلۆمەتر لە بانەوە دوورە و كەوتنە ژێر هەرەسی بەفرەوە، بەردەوام بووە و بە دوو قۆناغ تەرمی شەش شاخەوان دەرهێنراونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، حەوت شاخەوان لە چیای كەڵەكەجاڕ كەوتنە ژێر هەرەسی بەفر و سەرەتا تەرمی دوو كەسیان دۆزرایەوە و شاخەوانێكیش بە زیندووی دەرهێنراوەتەوە و رەوانەی نەخۆشخانەی شاری بانە كراوە.

لە قۆناغی دووەمیشدا دواتر بە هەوڵی تیمەكانی فریاگوزاریی، تەرمی چوار شاخەوانی  دیكەشیان دۆزرانەوتەوە.