نوێترین وێنەی ئۆجەلان بڵاوکرایەوە
سام
٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥
مێزۆپۆتامیا
نوێترین وێنەی عەبدوڵا ئۆجەلان بلاوکرایەوە
سام
٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥
مێزۆپۆتامیا
نوێترین وێنەی عەبدوڵا ئۆجەلان بلاوکرایەوە
دامەزراوەی جیۆلۆجی ئەمریکی رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.3 پلە لە ناوەڕاستی پاکستان رویداوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
دامەزراوەی جیۆلۆجی ئەمریکا رایگەیاندووە، نزیکەی کاتژمێر 3:30 خولەکی بەیانی بە کاتی ناوخۆ رویداوە، و ناوەندی بومەلەرزەکە نزیکەی 60 کیلۆمەتر لە باکوری رۆژهەڵاتی شاری بەرخان لە پارێزگای پاکستانەوە دوورە.
بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی رایگەیاند، رەنگە ئێران بتوانێت لە ماوەی چەند مانگێكدا پیتاندنی یۆرانێوم دەستپێبكاتەوە.
رافایل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، لە چاوپێكەوتێكدا لەگەڵ كەناڵی سی بی ئێس نیوزی ئەمریكی رایگەیاند، پێیوایە ئێران دەتوانێت لە ماوەی چەند مانگێكدا دەست بە بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراو بكاتەوە، سەرەڕای ئەو زیانانەی بە دامەزراوە ئەتۆمیەكانی كەوتووە بەهۆی هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیلەوە.
گروسی جەختی لەوەشكردەوە، یۆرانیۆمە پیتێنراوەكەی ئێران بە تەواوەتی زیانی بەرنەكەوتوە، بەشێكی گواستراوەتەوە بۆ شوێنێكی نادیار، هەر بۆیە دەكرێت ئێران بە بەرهەمهێنانی جۆرە شلەمەنییەكی تایبەت لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا دەستبكاتەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆم.
ناوەڕاستی ئەم مانگە ئیسرائیل زنجیرەیەك هێرشی كردە سەر شوێنە سەربازی و ئەتۆمییەكانی ئێران.
دواتر ئەمریكا پەیوەندی بە هەڵمەتی بۆردومانی ئیسرائیلەوە كرد و سێ دامەزراوەی سەرەكی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێرانی كردە ئامانج.
عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران پێنجشەممەی رابردوو رایگەیاند، زیانەكانی دامەزراوە ئەتۆمییەكانی وڵاتەكەی دوای شەڕی 12 رۆژەی لەگەڵ ئیسرائیل زۆر بووە، هاوكات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا جەختی لەوە كردەوە كە بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێرانیان دەیان ساڵ بردووەتە دواوە.
رێكخراوی تەندروستی جیهانی داوا لە چین دەكات زانیاریی ورد لەسەر كۆڤید-19 بە رێكخراوەكە بدات بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی سەرهەڵدانی پەتاكە.
تێدرۆس ئادهانۆم سەرۆكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO رایگەیاند، هەرچەندە پەتای كۆڤید-19 بەشێوەیەكی بەربڵاو تێپەڕیوە، بەڵام مەترسیەكانی هەر ماون و بەردەوامیشە لە پەرەسەندن، بەجۆرێك هێشتا ملیۆنان كەس تووشی دەبن.
وتیشی، زۆر شت دەربارەی پەتاكە دەزانن، بەڵام هێشتا وەڵامی ئەو پرسیارەیان دەست نەكەوتووە كە چۆن پەتاكە دەستیپێكردووە بۆ ئەوەی رێگری لە سەرهەڵدانەوەی بكەن.
بۆ ئەو مەبەستەش، رێكخراوەكە داوای لە حكومەتی چین كردووە، چەندین زنجیرەی DNAـی ڤایرۆسەكە لەناو نمونەی تووشبووان و زانیاریی وردی لەسەر ئەو ئاژەڵانەی لە وهان دەفرۆشرێن رادەستی رێكخراوەكە بكات، بۆ ئەوەی توێژینەوەی فراوانی لەسەر بكەن.
لە هەرێمی كوردستان، تاكو مانگی 12ی 2023 زیاتر لە 466 هەزار و 900 حاڵەتی تووشبوون بە كۆڤید-19 تۆماركراون، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 459 هەزار و 400 كەس چاكبوونەتەوە، حەوت هەزار و 468 كەسیش گیانیان لەدەستدا.