وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەم ئێوارە مانگ بینراوە و سبەینێ یەكەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزە.

پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێم رایگەیاند، لە میانی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای بینینی مانگ  و دوای پرۆسەیەكی وردی چاودێریكردن، مانگ  لە ئاسمانی هەرێمی كوردستان بینرا و بەوەش سبەینێ شەممە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزە.

هەروەها دیوانی وەقفی سوننەی عیراقیش رۆژی شەممەی وەك یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزان دەستنیشان كرد. هەروەها هەریەك لە سعودیە و توركیا و عومان و ئوردن و چەند وڵاتێكی تریش بەڕەسمی سبەینێیان وەك یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزان دیاریكرد.

ئەمەش لەكاتێكدایە ئێران رۆژی یەكشەممەی وەك یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دەستنیشانكردووە.